به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سۆران ئه‌مشه‌و پێنجشه‌م ئاگادارییه‌كی بۆ هاووڵاتییان و شۆفێران بڵاو كرده‌وه و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ڕێگه‌كانی حاجی ئۆمه‌ران و سیده‌كان و مێرگه‌سۆر بۆته شه‌خته و ئه‌گه‌ر پێویست نه‌بێت ئه‌م ڕێگه‌یانه به‌كارمه‌هێنن.
هاتوچۆی سۆران ئاماژه‌ی به‌وه دا: ئاگاداری شوفێران دەکەینەوە کە رێگه‌ی چۆمان ـ حاجی ئۆمەران بەتایبەتی لۆفەکانی ئازادی، ڕێگه‌ی سۆران ـ سیدەکان و لۆفەکانی سەری بەرد، هه‌روه‌ها ڕێگه‌ی سۆران ـ مێرگەسۆر و لۆفەکانی شێخ سیدا ئەستەم و زەحمەت بووه بۆ هاتووچۆکردن بە هۆکاری بەستەڵەک و شەختەبەند.
هاتوچۆی سۆران داوای له شوفێران كرد بۆ سه‌لامه‌تی پابەندی رێنماییەکان بن و ئەگەر پێویست نەبێت بەو رێگه‌یانە هاتووچۆ نەکەن تا بەیانی رێگه‌کان ئاسایی دەبنەوە.
وەڵام بدەوه