ئەمڕۆ دووشەممە 6ی دیسەمبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئێریک شۆڤالیێ باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا کە ئۆليڤيێ ديكۆتينێ كونسولى گشتيى فهرهنسا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی گشتیی و پرۆسەی سیاسیی عێراق دوای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و هێرش و پەلامارەکانی تیرۆریستانی داعش، بۆ سەر ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم کرا.
سەرۆکی حکومەت، ئاماژەی بە گرنگیی برەودان بە هەماهەنگیی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی کرد بۆ کۆتاییهێنان بە هێرشەکانی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر دانیشتووانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، کە بەشێکە لە هەڕەشە بەردەوامەکان بۆ سەر خەڵکی ئەو ناوچانە، بە ئامانجی چۆلکردنیان و گۆڕینی دێمۆگرافیای ناوچەکە .
باڵیۆزی فەرەنسا، پشتیوانیی وڵاتەکەی بۆ هێزی پێشمەرگە دووپاتکردەوە لە شەڕی دژ بە داعش و گەڕاندنەوەی سەقامگیریی بۆ ئەو ناوچانەی ڕووبەڕووی هەڕەشەی تیرۆریستان بوونەتەوە.
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، بارودۆخی کۆچبەرانی سنووری بێلارووس و پۆڵەندا تاووتوێ کرا. باڵیۆزی فەرەنسا، سوپاسی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد بۆ گرتنەبەری ڕێکاری پێویست لە پێناو ڕێگریکردن لە کۆچی نایاسایی و هەروەها کارئاسانیکردن بۆ ئەو کۆچبەرانەی بە شێوەیەکی ئارەزوومەندانە، گەڕاونەتەوە هەرێمی کوردستان.

کوردستان پڕێس
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
ئەمریکا چەکی زۆر دەداتە ئیسرائیل
1 رۆژ پێش ئێستا
ئۆپراسیۆنی گەورە دەست پێ دەکات
1 رۆژ پێش ئێستا
بڕیارێکی گرنگ لە سەرۆک وەزیرانی کوردستانەوە
1 رۆژ پێش ئێستا
هەواڵی خۆش راگەیاندرا لەبارەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم
1 رۆژ پێش ئێستا
ڕێککەوتنی کۆتایی کرا
1 رۆژ پێش ئێستا
وەڵامى توندمان دەبێت
1 رۆژ پێش ئێستا
وەڵام بدەوه