ئاراس جەبار شارەزای بواری کەشناسی، پلەکانی گەرما زیاتر نزمدەبنەوە و بەفر و بارانبارین بەردەوام دەبێت.
لە ئەنجامی بەردەوامی نزمەپاڵەپەستۆی دەریای ناوەراست و بارستە ھەوای سارد سبەی چوارشەمە ٨-٢-٢٠٢٣ ئاسمانی ھەرێم ھەوری تەواو ئەبێت لەگەڵ بارینی بەفر و باران بەرێژەی کەم و پچر پچر لەناوچە جیاجیاکانی سنوری پارێزگای ھەولێر و دھۆک و ئیدارەی راپەرین ، لەناوچەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە باران و بەفر بەرێژەی مامناوەند و پچر پچر بەردەوامی ئەبێت ، لەسنوری پارێزگای کەرکوک و ئیدارەی گەرمیان لەھەندێک کاتدا نمە باران ئەبێت ، پلەکانی گەرما بەرێژەی ٢ تا ٣ پلە بەڕاورد بەئەمڕۆ نزمتر ئەبێتەوە کە تا ناوەراستی ھەفتەی داھاتوو کاریگەری ئەم بارستە ھەوا ساردە بەشێوەیەکی وشک و سارد لەسەر ناوچەکانمان ئەمێنێتەوە .
تا ئێوارەی رۆژی پێنجشەمە ٩-٢-٢٠٢٣ بەگوێرەی دواین گۆرانکاریەکان ئاسمانی ھەرێم بە نیمچە ھەوری ئەمێنێتەوە لەگەڵ بەردەوامی بەفر و بارانی کەم لەھەندێک کات و ناوچەدا بۆ رۆژی ھەینی ١٠-٢-٢٠٢٣ کەش لەسەرجەم ناوچەکاندا سەقامگیر ئەبێتەوە و ئاسمان بەزۆری دەگۆرێت بۆ ساماڵ ... والله اعلم..
وەڵام بدەوه