Kurdistan Press - سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی باڵای کەنیسەی سریانیی کاتۆلیکی لە جیھان دەکات سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی باڵای کەنیسەی سریانیی کاتۆلیکی لە جیھان دەکات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی باڵای کەنیسەی سریانیی کاتۆلیکی لە جیھان دەکات

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی باڵای کەنیسەی سریانیی کاتۆلیکی لە جیھان دەکات

ڕۆژی دووشەممە 6ی شوباتی 2023 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە پاتریارک مارئیگناتیوس یوسفی سێیەم پاتریارکی کەنیسەی سریانی کاتۆلیکی ئەنتاکیە لە جیھان و شاندێکی یاوەری کرد کە پێکھاتبوو لە ژمارەیەک لە مەترانە بەڕێزەکانی کەنیسەی سریانی کاتۆلیکی لە ھەرێمی کوردستان و عێراق و ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست.

لەو دیدارەدا پاتریارکی کەنیسەی سریانی کاتۆلیکی ئەنتاکیە لە جیھان سوپاسی ھەوڵ و ماندوبوونەکانی سەرۆک بارزانی کرد بۆ پاراستنی بنەماکانی پێکەوەژیان و ھاووڵاتیبوون و ئاشتی نێوان پێکھاتەکانی ھەرێمی کوردستان و عێراق و، داواشی کرد ئەو بنەما و پڕەنسیپانە قووڵتر بکرێن،

لە بەشێکی ئەو دیدارەدا سەرۆک بارزانی جەختی لەوە کردەوە کە گەلی کوردستان شانازی بە فەرھەنگی پێکەوەژیان دەکات و ئەو فەرھەنگەی بە سەرمایەیەکی گەورە بۆ گەلی کوردستان لە قەڵەم دا.

 

ھەر لەو کۆبوونەوەیەدا بە توندی ئیدانەی کردەوەی سوتاندنی قورئانی پیرۆز لە لایەن کەسێکی سویدیەوە کرا و بە کردەوەیەکی ناعەقلانی و تاکەکەسی وسفکرا و ئەوەش دووپاتکرایەوە کە پێویستە ڕێز لە پیرۆزی و بەھا بەرزەکانی مرۆڤایەتی بگیرێت.

 

بەشداربوانی کۆبوونەوەکە ھاوخەمی قووڵی خۆیشیان بۆ کەسوکاری قوربانیان و زیانلێکەوتوانی ئەو بوومەلەرزەیە ڕاگەیاند کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە تورکیا و سوریا و چەند وڵاتی تری ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست ڕوویداوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه