تەرمى ئەیوب دۆزرایەوە
لە هەڵمەتى چەند ڕۆژەى گەڕان و سۆراغکردنى ئەیوب ئەحمەد سەعدوڵڵا، ئەو منداڵە تەمەن 13 ساڵەی گەڕەکى قەرەبووى کەسنەزان، کە ماوەى 13 ڕۆژە شوێن بزر و بێ سەروشوێنە، بەداخەوە ئەمرۆ یەکشەممە 2023.2.5، لە سنووری ناحییەی کەسنەزان لە لایەن هاوڵاتییەکەوە تەرمەکەى دۆزراوەتەوە و پەیوەندی بە بەرگری شارستانی و پۆلیسەوە کردووە و لەئێستاشدا تەرمەکەی لە پزیشکی دادییە و ڕادەستی خانەوادەکەی دەکرێتەوە.
وێراى سەرخۆشیمان لە دایک و باوکى و کەس و کارەکەى، بە پێویستى دەزانین سوپاس و دەستخۆشى لە تیمەکانى (بەرگرى شارستانى، ئاسایش، یەکەىK9ى وەزارەتى پێشمەرگە، تیمی فڕۆکەوانی، پۆلیسى ناوچەکە) بکەین، کە لەماوەى ئەو چەند ڕۆژەى ڕابردوودا خۆنەویستانە و ماندوو نەناسانە لە هەوڵەکانى گەڕان و سۆراغکردنى کاکە ئەیوب بەردەوام بوون.
ڕاگەیاندنى پارێزگاى هەولێر
2023.2.5
وەڵام بدەوه