گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر دۆزینەوەی تەرمی مێرمنداڵێکی راگەیاند و دەڵێت، لێکۆڵینەوە بۆ ئاشکراکردنی ناسنامەکەی دەستیپێکردووە. بەپێی زانیارییەکانی کوردستان پرێس، تەرمی منداڵە ونبووەکەی هەولێرە.
هۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، "هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر کاژێرێک لەمەوبەر تەرمی مێرمنداڵێکیان لە سنووری ناحیەی کەسنەزان دۆزییەوە. هێزکانمان دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە تاوەکو بگەنە شوناسنامەی تەرمە دۆزراوەکە."
هۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر گوتی، باوکی ئەیوب گوتوویەتی کە ئەو تەرمە کوڕەکەیەتی، بەڵام ئەوان بۆ دڵنیابوونەوە لەوە، تەرمەکەیان رەوانەی دادپزیشکی هەولێر کردووە بۆئەوەی توێکاری بۆ بکرێت.
وەڵام بدەوه