به‌رپرسی لقی 23 تایبه‌ت بۆ (كوردستان تیڤی) ڕایگه‌یاند: چه‌ند چه‌كدارێكی تیرۆریستانی داعش سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دوای نوێژی مه‌غریب چوونه‌ته نێو گوندی لهێبان دوای ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی گونده‌كه شوێنه‌كانیان جێهێشت و چۆڵیان كردبوو.
ڕاشیگه‌یاند: سه‌رۆك بارزانی و سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌ر له ئێواره‌وه له‌سه‌رخه‌تن و ئێمه‌ش بۆ هه‌موو خه‌ڵكی گوندی لهێبان و هه‌رێمی كوردستان ته‌ئكید ده‌كه‌ینه‌وه كه له ماوه‌ی 24 كاتژمێری داهاتوودا بارودۆخه‌كه یه‌كلایی ده‌بێته‌وه و پێشمه‌رگه ده‌چێته گونده‌كه و ته‌واوی ئه‌م ناوچانه.
كرمانج عه‌بدوڵا به‌رپرسی لقی 23ی قه‌ره‌چووغی پارتی جه‌ختیشی كرده‌وه كه تا به‌یانی پێشمه‌رگه ده‌چێته‌وه نێو گونده‌كه و ته‌واوی گونده‌كانی بناری چیای قه‌ره‌چووغ، هه‌روه‌ها خه‌ڵكی ئه‌م گوندانه‌ش به‌سه‌ربه‌رزی دووباره ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان.
وەڵام بدەوه