Kurdistan Press - لێکۆڵینەوە لە ئەنجامە خراپەکانی یانەی هەولێر دەکرێت لێکۆڵینەوە لە ئەنجامە خراپەکانی یانەی هەولێر دەکرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لێکۆڵینەوە لە ئەنجامە خراپەکانی یانەی هەولێر دەکرێت

لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە بۆ مەبەستی وردبینیكردن لە داهات و خەرجی و هۆكاری ئەنجامەكانی ئەم دواییەی یانەی وەرزشی هەولێرپێکهاتووە ، كە هاوکات ناڕەزایەتی دەربڕینی هاندەرانیشی لێکەوتۆتەوە .

لەمبارەوە ، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر بە نووسراوێکی فەرمی کە دوێنێ پێنجشەممە دەرکراوە ، دوادەکات لێکۆڵینەوە لە هۆکاری ئەنجامەخراپەکانی یانەی هەولێر بکرێت

جێگەی ئاماژەیە لە نووسراوەكەدا ئاماژە بە سێ ناو دراوە كە ئەندامی لیژنەی لێكۆڵینەوەكەن و لە ماوەی 10 رۆژدا، كۆنووسێك لەبارەی داهات و خەرجی و هۆکاری ئەنجامە خراپەکانی یانەی هەولێر ئامادە دەكەن.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه