Kurdistan Press - لە هەولێر نه‌خۆشخانه‌یه‌كی دیكه‌ی له‌دایكبوون كرایه‌وه‌ لە هەولێر نه‌خۆشخانه‌یه‌كی دیكه‌ی له‌دایكبوون كرایه‌وه‌ | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لە هەولێر نه‌خۆشخانه‌یه‌كی دیكه‌ی له‌دایكبوون كرایه‌وه‌

پارێزگاری هه‌ولێر ئه‌مڕۆ هه‌ینی مژده‌یه‌كی تری گه‌یانده‌ هاووڵاتییانی شاره‌كه‌ ئه‌ویش كردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی حكوومی نوێی له‌دایكبوونی منداڵانه‌.

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: لە هەولێر نه‌خۆشخانه‌یه‌كی دیكه‌ی حكوومی بۆ له‌دایكبوون و منداڵان به‌ نوێترین ئامێری ته‌كنه‌لۆژیای پزیشكی كرایه‌وه.

ئومێد خۆشناو ڕاشیگه‌یاند: له‌ نه‌خۆشخانه‌ نوێیه‌كه‌‌دا ڕۆژانە 220 کارمەند بە پێشکەوتووترین ئامێرە پزیشکییەکان خزمەتگوزاریی تەندروستیی خۆڕایی پێشکەش بە هاووڵاتییان دەکەن.

سه‌باره‌ت به‌ شوێنی نه‌خۆشخانه‌ نوێیه‌كه‌، پارێزگای هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌ ده‌كه‌وێته‌ شاره‌دێی به‌حركه‌ كه‌ شوێنی پێشتری نەخۆشخانەی ئیماڕاتی بوو بۆ چارەسەری کۆڕۆنا.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه