بەگوێرەی پێشبینی شارەزایەكی كەشناسی، سبەی شەموو ئاسمانی هەرێم هەوری تەواو دەبێت و لەكاتەكانی ئێوارەدا شەپۆلێكی بەفر و باران روو لەناوچەكانی كوردستان دەكاتەوە.
ئەمڕۆ هەسنی سێی شوبات، ئاراس جەبار شارەزای كەشناسی پێشبینی خۆی بڵاو كردووەتەوە و رای گەیاندووە، بارستە ھەوایەكی سارد هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و سبەی شەموو ئاسمانی ھەرێم بە زۆری ھەوری تەواو دەبێت لەكاتەكانی ئێوارە و شەودا شەپۆلێكی بەفر و باران ناوچەكە دەگرێتەوە.
ئەو دەڵێ، لە ئەنجامی بەردەوامی كاریگەری نزمەپاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست و بارستە ھەوایەكی سارد لەگەڵیدا ئەو شەپۆلە بەردەوام دەبێت و زۆرترین كاریگەری لەسەر ناوچە شاخاوییەكانی سنووری دھۆك و ھەولێر و راپەرین دەبێت.
"سبەی شەو لەگەڵ دەستپێكردنی ئەم شەپۆلەدا و ھاتنی بارستە ھەوای سارد ئەگەر ھەیە بەفربارین سەنتەری ئەم ناوچانە بگرێتەوە (باتیفا، بامەرنێ، چەمانكێ، ئامێدی، دێرەلولك، سەرسەنگ، بارزان، سیدەكان، مێرگەسور، پێنجوێن، بەرزنجە، چوارتا) لە سەنتەری ئەم ناوچانەشدا بەتێكەڵی بەفر و باران دەبێت (شیلادزێ، ئاكرێ، سۆران، خەلیفان، ڕەواندز، سلێمانی)" شارەزایەكەی كەشناسی وا دەڵێ.
ئەوە لەكاتێكدایە پێشتر كەشناسی و بومەلەرزەی هەرێمی كوردستان رای گەیاندبوو لەماوەی 24 سەعاتی داهاتوودا ئەو شەپۆلی بارانە تا رادەیەك كاریگەرییەكەی كەم دەبێتەوە.
وەڵام بدەوه