KurdistanPress...

CLOSE

نەوتەکەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی نەوتەکەی بەغدایە ؟

دەزگای خێرخوازیی بارزانی ئەو دەنگۆیانەی حزبەكەی شاسوار عەبدولواحید و هەندێك لە میدیاكانی سلێمانی بەدرۆ دەخاتەوە كە باس لەوە دەكەن، گوایە ئەو نەوتەی دەزگاكە دابەشی كردووە، هی بەغدایە.

پاش ئەوەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە چوارچێوەی ئەو كارە خێرخوازییانەی پێشكەش بە خەڵكی شایستە و كەمدەرامەتی دەكات، بڕێكی زۆر نەوتی لە سلێمانی دابەش كرد، حزبەكەی شاسوار عەبدولواحید، قەرزاری خەڵك و حكوومەت، هاوتا لەگەڵ بەشێك لە میدیاكانی سلێمانی، دەنگۆی ئەوەیان بڵاو كردەوە كە گوایە ئەو نەوتەی دابەش كراوە، نەوتەكەی بەغدایە.

لە بەرامبەردا ئەمڕۆ موسا ئەحمەد، سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە چاوپێكەوتنێكی تەلەڤزیۆنیدا رای گەیاند: ”ساڵانە دەزگای خێرخوازیی بارزانی لەم وەرزەدا نەوت بەو خانەوادانە دەدات كە نەوتیان نیە. یەكێك لە لایەنە جوانەكانی كاركردنمان ئەوە بووە كاتێك كە دەبینین لە جێگەیەكدا خەڵكی كوردستان پێویستیان بەوەیە زیاتر خزمەتیان بكەین، بە فراوانتر لە هەموو ئاستەكانەوە هەوڵی سووكتر كردنی باری خەڵك دەدەین.

موسا ئەحمەد ئەو دەنگۆیانەی رەت كردەوە كە باس لەوە دەكەن، گوایە نەوتەكە هی بەغدایە و گوتی: ”ئێمە تەندەرمان كرد لەگەڵ هەندێك لە كۆمپانیاكان لە پارێزگاكانی سلێمانی و دهۆك و هەولێر، تا لە دابینكردنی ئەو نەوتە هاوكارمان بن، رۆژانە تیمەكانمان بە هەماهەنگی لەگەڵ حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ دەستنیشانكردنی خەڵكە پێویستەكان كار دەكەن. خەڵكێكی زۆر رۆژانە لە ڕێگەی كۆمەڵەكان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەكانەوە پەیوەندی بە حكوومەتەوە دەكەن، لە ڕێی ئەوەوە خەڵكە هەژار و كەمدەرامەتەكان دەستنیشان دەكرێن

هاوكات ئەوەشی دركاند كە ئەوان هەموو ئەو لایەنانە دەدەن بە دادگا كە ئەم دەنگۆیەیان بڵاو كردۆتەوە كە ”بەداخەوە لایەنی فەرمیش هەن كە لە پشت ئەو دەنگۆیانەوەن.“ گوتیشی: ”ئەو دەنگۆ ناڕاستانەیان نیشانی دەدات كە ئەوە تێنەگەیشتنی ئەوانە لە كاری مرۆیی، لە كاتێكدا كۆمەڵگەی ئێمە پێویستی بەو دەزگایانەیە كە كاری مرۆیی دەكەن.“

پێشتر  ڕوونكردنەوەیەكی وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانی بڵاو كردبووەوە كە تێیدا ئاشكرای كردبوو: ”پاش گەیشتنی 60 تەنكەر بە بڕی 2 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بەبێ بەرامبەر لەلایەن حكوومەتی عێراقی فیدراڵەوە، وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان 20 تەنكەری رەوانەی كۆگاكانی نەوت و كانزاكانی پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سۆران، 30 تەنكەریشی رەوانەی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی گەرمیان و راپەرین كردووە، 10 تەنكەریشی بۆ پارێزگای دهۆك و ئیدارەی زاخۆ ڕەوانە كردووە، بەپێی لیستی ئامادەكراو بۆ خێزانە هەژار و كەمدەرامەتەكان كە لە رێگەی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكانەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و كانزاكان رەوانە كراوە و لە بەرواری 1ی شوباتی 2023 بە بڕی 100 لیتر نەوتی سپی بۆ هەر خێزانێكی هەژار و كەم دەرامەت دەست كراوە بە دابەشكردنی.“

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه