کۆبوونەوەی رۆژی شەممەی پارتی و یەکێتی کە بڕیار بوو لە شاری هەولێر بکرێت، بۆ کاتێکی نادیار دواخرا. زانیارییەکانیش باس لەوە دەکەن هۆکارەکەی بڵاوبوونەوەی هەواڵێکە لەبارەی داننان بە هاوسەرۆکایەتیی لاهوور جەنگی بوورهان لەلایەن دادگەی هەولێرەوە.
كۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی بڕیاربوو لە پیرمام بكرێت، بەپێی بەدواداچوونەکانی رووداو، کۆبوونەوەکە لەسەر داوای یەکێتی بۆ "كاتێكی نادیار" دواخراوە.
سەبارەت بە هۆکاری دواخستنەکەش، بەپێی ئەو زانیارییانەی رووداو لە بەرپرسانی یەکێتی دەستیکەوتوون، یەکێتی لە بڕیارەکەی دادگەی هەولێر نیگەران بووە.
رۆژی شەممە 28-01-2023 لە سلێمانی یەكێتی و پارتی كۆبوونەوە بڕیاریان دا كۆبوونەوەكانیان بەردەوام بێت.
وەڵام بدەوه