بهرێوهبهرایهتی گشتیی كاروباری مین له سلێمانی رای گهیاند:-
بەھۆی ڕووداوی مینەوە لە شاری سلێمانی ھاوڵاتییەک گیان لەدەست دەدات
شەوی ڕابردوو ٣١-١-٢٠٢٣ لە گەڕەکی ڕاپەڕینی شاری سلێمانی ھاوڵاتییەکە بەناو ستار ئەحمەد مەمەند لە دایکبووی ساڵی ١٩٨٣ لە ماڵەکەی خۆیدا بە ھۆی تەقینەوەی مینێک گیانی لەدەستدا.
بەناوی دەزگای گشتی کاروباری مین و بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی سلێمانییەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادەکەیان دەکەین داوەکارین لە خودای بەخشندە دوا ناخۆشییان بێت و ناوبراو بە بەھەشتی بەرین شاد بکات.
سلێمانی-هەرێمی کوردستان-عێراق
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین⁄ سلێمانی
وەڵام بدەوه