Kurdistan Press - سەرۆک بارزانی پێشوازی لە فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە سووریا و عێراق دەکات سەرۆک بارزانی پێشوازی لە فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە سووریا و عێراق دەکات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە سووریا و عێراق دەکات

ڕۆژی دووشەممە 30ی کانوونی دووەمی 2023 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە جەنەڕاڵ مەکفارلێن فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە سووریا و عێراق بۆ شەڕی دژی داعش و شاندێکی یاوەری کرد.
لە دیدارەکەدا بارودۆخی مەیدانیی شەڕی دژی تیرۆریستانی داعش تاوتوێ کرا و جەخت لەوە کرایەوە کە  تیرۆر مەترسییەکی بەردەوامە و هەتا ڕیشەکێشکردنی تیرۆر و هزری توندڕۆیی پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و هاوپەیمانان و وڵاتانی ناوچەکە لەگەڵ یەکتر لە هەوڵ و هەماهەنگیی بەردەوامدا بن. هەر لەو دیدارەدا شاندی میوان ستاییشی ڕۆڵی هێزی پێشمەرگەی کوردستانی کرد و بە هێزێکی تۆکمە و خاوەن ورەی وسف کرد و ئەوەشی ڕاگەیاند کە هاوپەیمانان خوازیاری ئەوەن پێشمەرگە بە نەفەسێکی تازە و دامەزراوەیی ڕێک بخرێتەوە.
لەو کۆبوونەوەیەدا سەرۆک بارزانی سوپاسی هاوکاری و هەماهەنگیی هاوپەیمانانی کرد لەگەڵ هێزی پێشمەرگە لە شەڕی دژی تیرۆریستاندا و هێماشی بەوەدا کە هێزی پێشمەرگەی کوردستان قوربانیەکی زۆری داوە بەڵام دواجار هەمیشە لە خەبات و تێکۆشانیدا سەرکەوتنی بەدەست هێناوە.  چونکە خاوەنی ئیرادەی خۆی و بەدوای دۆزێکی ڕەوا بووە و پێویستە ئەوە بەردەوام بێت و لەمەودواش هێزی پێشمەرگە بە گیانی نیشتیمانپەروەری و ئیرادە و بیروباوەڕەوە پەروەردە بکرێت و بەهێز بکرێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا