Kurdistan Press - سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ژمارەیەک وەبەرهێنەر دەکات سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ژمارەیەک وەبەرهێنەر دەکات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ژمارەیەک وەبەرهێنەر دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە 30 ی نۆڤێمبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ژمارەیەک وەبەرهێنەر کرد کە بڕیاریانداوە لە سەر ئەرکی خۆیان، 10 قوتابخانە لە ناو شار و سنووری پارێزگای هەولێر دروست بکەن. 
سەرۆکی حکومەت، وێڕای دەستخۆشی و پێزانین بۆ دەستپێشخەری ئەو وەبەرهێنەرانە،  ڕۆڵی کەرتی تایبەتی لە پرۆسە بنیاتنانی ژێرخانێکی بەهێز بۆ هەرێمی کوردستان بەرز نرخاند . سەرۆکی حکومەت دووپاتی کردەوە کە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، گرنگییەکی زۆر بە خوێندن و فێرکردن دەدات، بۆ ئەم مەبەستەش، جیا لە دروستکردنی قوتابخانە و خوێندنگەی هاوچەرخ،پێویستە بایەخ بە دروستکردن و پەروەردەکردنی مرۆڤی بەتوانا و لێهاتوو و نیشتمانپەروەریش بدرێت و هەموومان کار بۆ زیاتر پێشخستنی کوردستان بکەین لە هەموو بوارەکاندا.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا