Kurdistan Press - مەکتەبی سیاسی پارتی پەیامێک سەبارەت بە پەلامارە تیرۆرستییەکەی سنووری کوڵەجۆ بڵاوکردەوە مەکتەبی سیاسی پارتی پەیامێک سەبارەت بە پەلامارە تیرۆرستییەکەی سنووری کوڵەجۆ بڵاوکردەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

مەکتەبی سیاسی پارتی پەیامێک سەبارەت بە پەلامارە تیرۆرستییەکەی سنووری کوڵەجۆ بڵاوکردەوە

مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان پەیامێکی سەبارەت بە پەلامارە تیرۆرستییەکەی سنووری کوڵەجۆ بڵاوکردەوە و تێیدا سەرکۆنەی پەلامارە تیرۆریستیيەکە دەکات و هه‌روه‌ها سەرەخۆشی لە خانەوادەی شەھیدە سەربەرزەکان دەکات.

مەکتەبی سیاسی پارتی ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند: شەوی 27ـی 11ـی 2021 تیرۆریستانی داعش لە سنووری کوڵەجۆ کردەوەیەکی تیرۆریستییان ئەنجام دا کە بەهۆیەوە ژمارەیەک پێشمەرگەی قارەمان لە کاتی ئەرک و لەپێناو پاراستنی وڵات شەهیدبوون و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون، ئێمە لە پارتی دیموکراتی کوردستان زۆر بە توندی ئەو پەلامارە تیرۆریستییە سەرکۆنە و سەرزەنشت دەکەین و پرسەی خۆشمان ڕادەگەیەنین و سەرەخۆشی لە خانەوادەی شەهیدە سەربەرزەکان دەکەین و هیوای چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین.

ڕاشیگەیاند: داواکارین بۆ لەمەودوا بە هەموو توانا و بە هەموولایەک هەوڵ بدەین و بە جددی کار بۆ چارەسەرکردن و بنبڕکردنی ئەو کردەوە و پەلامارە تیرۆریستییانە بکەین کە چەندین جارە دووبارە دەبنەوە و رێگە لەو کار و چالاکی و هەڕەشانە بگیرێ. 

 هەروەها داوا دەکات کە ئەو بۆشاییە ئەمنییەی هەیە چارەسەر بکرێ بۆ پاراستنی ئاسایشی دانیشتووانەکەی و سەقامگیریی و ئارامیی ئەو شوێن و ناوچانە.

مەکتەبی سیاسی پارتی لە کۆتایی ڕاگەیانراوەکەشدا سڵاو بۆ گیانی شەهیدان دەنێرێت و نووسیویەتی: سڵاو لە گیانی پاکی شەهیدانی شەڕی رووبەڕوبوونەوەی داعش و گشت شەهیدانی کورد و کوردستان.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا