Kurdistan Press - سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی کۆماری چێک لە عێراق دەکات سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی کۆماری چێک لە عێراق دەکات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی کۆماری چێک لە عێراق دەکات

ئەمڕۆ پێنجشەممە 25ی نۆڤێمبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە پیتەر شتێپانیک باڵیۆزی نوێی کۆماری چێک لە عێراق کرد .
سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە باڵیۆزی کۆماری چێک کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکانیدا لە پێناو برەودان بە پەیوەندییەکانی کۆماری چێک لە گەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان .
باڵیۆزی چێک ئاماژەی بە پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری چێک کرد و ئامادەیی وڵاتەکەشی بۆ فراوانکردنی پەیوەندییەکان لە گەڵ هەرێمی کوردستان، لە هەموو بوارەکاندا ڕاگەیاند، گوتیشی کە ئامادەکاری دەکەن بۆ ئەوەی شاندێکی بازرگانی چێکی لە ماوەی داهاتوودا، سەردانی عێراق و هەرێمی کوردستان بکەن و دەرفەتەکانی ئاڵوگۆڕی  بازرگانی و وەبەرهێنان تاووتوێ بکەن. 
گرنگیی بەردەوامبوونی پشتيوانيكردنی پێشمەرگە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش، دۆخی عێراق دوای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و بارودۆخی کۆچبەرانی سنووری بێلاروس و پۆڵەندا ، چەند تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی دیدارەکە بوو .

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا