ئه‌و سه‌رچاوه راشیگه‌یاند، دوای تێپه‌ڕبوونی ئه‌و هه‌موو ساڵه له‌سه‌ر ئیمزاكردنی رێكه‌وتننامه‌ی شنگال، دووباره جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه، ئه‌وه‌ی له ئه‌رزی واقیع ده‌بینرێت زۆر جیاوازتره له‌وه‌ی ده‌گوترێت، له ژێر ناو و ناسنامه‌ی جۆراو جۆر، سه‌رووی هه‌موویان په‌كه‌كه، سه‌رچاوه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی دیارده‌ی چه‌كدارین له‌ناو جه‌رگه‌ی قه‌زای شنگال و ده‌وروبه‌ری.
جه‌ختیشیكرده‌وه، به‌ڵگه بۆ ئه‌مه، رێگریكردن له كاندیدانی هه‌ڵبژاردنی 10ـی تشرینی یه‌كه‌می رابردوو بوو، بۆ ئه‌وه‌ی بچنه ناو قه‌زای شنگال و به ئازادی بانگه‌شه‌ی خۆیان بكه‌ن.
ئه‌و سه‌رچاوه روونیشیكرده‌وه، بۆ رای گشتی رایده‌گه‌ینین، خاڵێكی ئه‌و رێكه‌وتننامه‌یه پێكهێنانی هێزێكی هاوبه‌شه بۆ ئه‌وه‌ی دۆسییه‌ی ئه‌منی ئه‌و قه‌زایه له ئه‌ستۆ بگرێت، له به‌رامبه‌ردا هه‌موو ئه‌و هێزه ناشه‌رعی و میلیشیایانه‌ی ناو شنگال و ده‌وروبه‌ری بچنه ده‌ره‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی شه‌رعیه‌ت بگه‌ڕێته‌وه ئه‌و ناوچه‌یه و به تایبه‌ت گه‌ڕانه‌وه‌ی قایمقامی شه‌رعی و به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌كان.
ئه‌و سه‌رچاوه ده‌شڵێت، پێویسته شنگال له لایه‌ن حكومه‌ته‌وه ئاوه‌دان بكرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی دانیشتوان و ئاواره‌كانی ئه‌و قه‌زایه بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر زێدی خۆیان، به‌داخه‌وه ئه‌و ئیجرائاتانه‌مان له رابردوودا نه‌بینی، ته‌نیا لێدوانی ئه‌م و ئه‌و نه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی راستییه‌كان بشارنه‌وه، خۆیان له جێبه‌جێكردنی رێكه‌وتننامه‌كه بدزنه‌وه.
ئاماژه‌شیپێكرد، جێبه‌جێكردنی رێكه‌وتننامه‌ی شنگال به لێدوانی رۆژنامه‌وانی ناكرێت، كه ئامانج تێیدا شاردنه‌وه‌ی راستییه‌كانه، ئه‌مه پێویستی به راستگۆیی و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و خاڵانه‌یه كه له سه‌ری رێكه‌وتین.
وەڵام بدەوه