پاش کەمێکی تر مهسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان له چوارچێوهی چالاكییهكانی (دایهلۆگی مهنامه 2021) بەشداری پانێلێکی تایبەت دەربارەی ئاسایش و گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە دهكات.
ئەمڕۆ هەینی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی بە یاوەری شاندێکی حکوومی بەرەو مەنامەی پایتەختی شانشینی بەحرەین بەڕێکەوت بۆ بەشداریکردن لە کۆڕبەندی(دایەلۆگی مەنامە 2021) کە ڕۆژانی 19-21ی نۆڤێمبەر، بە ئامادەبوونی چەندین سیاسەتکار و بیرمەند و خاوەنکار و کەسایەتيی ناسراوی جیهانی بەڕێوە دەچێت و گفتوگۆ دەربارەی بابەتەکانی پەیوەندیدار بە ئاسایش و بەرگری و کێشەکانی ناوچەکە و جیهان دەکرێت
لە چوارچێوەی بەشداریکردن لە پانێڵەکە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆمەڵێک کۆبوونەوەی گرینگ ئەنجام دەدات لەگەڵ شاندی بەشداربووی وڵاتانی دیکە.
ئێوارە ئەمڕۆ هەینی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری مەنامەی پایتەختی بەحرەین، لە گەڵ سێر ستیفن لەڤگرۆڤ ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی بەریتانیا کۆبووەوە.
بەپێی زانیارییەکانی (کوردستان تیڤی) سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی کۆڕبەندەکەدا کە ماوەی 3 ڕۆژ دەخایەنێت، بڕیارە لەگەڵ وەزیری بەرگری ئەمریکا، برێت مەکگۆرک نێردەی پێشووی سەرۆکی ئەمریکا، وەزیرەکانی دەرەوەی سعوودیە، ئوردن، یۆنان، ئەڵمانیا، وەزیری دەرەوە و وەزیری بەرگری سەنگاپورە کۆببێتەوە.
وەڵام بدەوه