لە دیدارەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی عێراق و ناوچەکە و برەودان بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و بەریتانیا کرا و جەخت لە گرنگیی بەردەوامبوونی هەماهەنگیی و هاریکاری بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی تیرۆریستانی داعش کرایەوە.
چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و چەند بابەتێکی جێی بایەخی هاوبەش، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی دیدارەکە بوو.
بەپێی زانیارییەکانی (کوردستان تیڤی) سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی کۆڕبەندەکەدا کە ماوەی 3 ڕۆژ دەخایەنێت، بڕیارە لەگەڵ وەزیری بەرگری ئەمریکا، برێت مەکگۆرک نێردەی پێشووی سەرۆکی ئەمریکا، وەزیرەکانی دەرەوەی سعوودیە، ئوردن، یۆنان، ئەڵمانیا، وەزیری دەرەوە و وەزیری بەرگری سەنگاپورە کۆببێتەوە.
ئەمڕۆ هەینی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی بە یاوەری شاندێکی حکوومی بەرەو مەنامەی پایتەختی شانشینی بەحرەین بەڕێکەوت بۆ بەشداریکردن لە کۆڕبەندی(دایەلۆگی مەنامە 2021) کە ڕۆژانی 19-21ی نۆڤێمبەر، بە ئامادەبوونی چەندین سیاسەتکار و بیرمەند و خاوەنکار و کەسایەتيی ناسراوی جیهانی بەڕێوە دەچێت و گفتوگۆ دەربارەی بابەتەکانی پەیوەندیدار بە ئاسایش و بەرگری و کێشەکانی ناوچەکە و جیهان دەکرێت.
وەڵام بدەوه