Kurdistan Press - سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشداری کۆڕبەندی( دایەلۆگی مەنامە 2021 )دەکات و لە گەڵ بەرپرسانی باڵای ئەمەریکا و ئەوروپا و وڵاتانی ناوچەکە کۆدەبێتەوە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشداری کۆڕبەندی( دایەلۆگی مەنامە 2021 )دەکات و لە گەڵ بەرپرسانی باڵای ئەمەریکا و ئەوروپا و وڵاتانی ناوچەکە کۆدەبێتەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشداری کۆڕبەندی( دایەلۆگی مەنامە 2021 )دەکات و لە گەڵ بەرپرسانی باڵای ئەمەریکا و ئەوروپا و وڵاتانی ناوچەکە کۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ هەینی 19ی نۆڤێمبەری 2021 سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی بە یاوەری شاندێکی حکومی بەرەو مەنامەی پایتەختی شانشینی بەحرەین بەڕێکەوت بۆ بەشداریکردن لە کۆڕبەندی (دایەلۆگی مەنامە 2021) کە ڕۆژانی 19-21 ی نۆڤێمبەر ، بە ئامادەبوونی چەندین سیاسەتکار و بیرمەند و خاوەنکار و کەسایەتيی ناسراوی جیهانی بەڕێوەدەچێت و گفتوگۆ دەربارەی بابەتەکانی پەیوەندیدار بە ئاسایش و بەرگری و کێشەکانی ناوچەکە و جیهان دەکرێت.

بڕیارە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەراوێزی کۆڕبەندەکەش چەندین کۆبوونەوە و دیداری گرنگ، لە گەڵ بەرپرسانی باڵای ئەمەریکی و ئەوروپی و وڵاتانی عەرەبی و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە گشتی ئەنجام بدات.

شاندی یاوەری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێکهاتووە لە شۆڕش ئیسماعیل وەزیری کاروباری پێشمەرگە، ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری و سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه