ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بۆ داخستنی قوتابخانەكان دەسەڵات دراوەتە پارێزگاكان، بەڵام بۆ داخستنی سەرجەم قوتابخانەكان هیچ ڕاسپاردەیەكی تەندروستی نییە لەئێستادا.
وتیشی، سیاسەتی ئێمە بەردەوامیدانە بە پڕۆسەی خوێندن وەك خۆی، بەڵام ئەگەر دۆخەكە مەترسیدار بوو، ئەوكات بڕیاری دیكە دەدرێت و دەسەڵاتیش دراوەتە پارێزگاكان لەسەر ڕاسپاردەی تەندروستی پارێزگاكان قوتابخانە یان هۆبەیەكی دیاریكراو دابخەن، ئەوەش لەهەندێك شوێن كراوە.
ئاشكراشیكرد، ماوەی چەند ڕۆژێكە باس لە ئەگەری داخستنی قوتابخانەكان بەهۆی كۆرۆناوە دەكەن، ئەوەش هیچ بنەمایەكی نییە، هەر كاتێك ئامارەكانی تووشبوون گەیشتن بە ئاستێكی مەترسیدار و تەندروستی هەرێم پێشنیازی داخستنی قوتابخانەكانی كرد، ئەوكاتە قوتابخانەكان دادەخرێن.
وەڵام بدەوه