Kurdistan Press - ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی پێویسته‌ رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان جه‌خت له‌ پاراستی گیانی ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ بكه‌نه‌وه‌ کە لەنێوان سنووری وڵاتانی بێلارووس و پۆڵه‌ندا گیرخواردووە رێگه‌نه‌درێت مامه‌ڵه‌ی دوور له‌ یاسا و بنه‌ماكانی مافی مرۆڤیان له‌گه‌ڵدا بكرێت ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی پێویسته‌ رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان جه‌خت له‌ پاراستی گیانی ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ بكه‌نه‌وه‌ کە لەنێوان سنووری وڵاتانی بێلارووس و پۆڵه‌ندا گیرخواردووە رێگه‌نه‌درێت مامه‌ڵه‌ی دوور له‌ یاسا و بنه‌ماكانی مافی مرۆڤیان له‌گه‌ڵدا بكرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی پێویسته‌ رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان جه‌خت له‌ پاراستی گیانی ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ بكه‌نه‌وه‌ کە لەنێوان سنووری وڵاتانی بێلارووس و پۆڵه‌ندا گیرخواردووە رێگه‌نه‌درێت مامه‌ڵه‌ی دوور له‌ یاسا و بنه‌ماكانی مافی مرۆڤیان له‌گه‌ڵدا بكرێت

ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی لەبەیانامەیەک دا رایگه‌یاند، هه‌رچه‌نده‌ كۆچكردن دیارده‌یه‌كی جیهانییه،‌ به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ زۆر جار ده‌بینین كاره‌ساتی مرۆیی لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌ و‌ خه‌ڵكی سڤیل به‌تایبه‌ت منداڵ و ژن، ده‌بنه‌ قوربانی و رووبه‌ڕووی مردن و برسێتی و نه‌هامه‌تی ده‌بنه‌وه‌، ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ ئێستادا رۆژه‌ڤی میدیا جیهانییه‌كانه،‌ گیرخواردنی ژماره‌یه‌كی زۆری كۆچبه‌رانه‌ له‌‌ نێوان سنووری وڵاتانی بێلارووس و پۆڵه‌ندا به‌بێ هیچ په‌ناگه‌یه‌ك له‌ژێر باران و سه‌رمای ئه‌و ناوچه‌یه‌ رۆژانێكی سه‌خت به‌ڕێده‌كه‌ن‌ و له‌گه‌ڵ ساردبوونی كه‌ش و هه‌وا مه‌ترسی دروستبوونی كاره‌ساتی گه‌وره‌ی لێ ده‌كرێت.

ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی وه‌كو ئه‌ركێكی مرۆیی، له‌ ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوودا له‌ هه‌وڵی به‌رده‌وامدابوون بۆ دۆزینه‌وه‌ی ده‌رگایه‌كی یاسایی كه‌ بتوانن به‌ پێی توانای خۆیان هاوكاری سه‌ره‌تایی پێشكه‌شی كۆچبه‌ران له‌ سنووری وڵاتانی بێلارووس و پۆڵه‌ندا بكه‌ن و مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر ژیانیان كه‌مبكه‌نه‌وه‌، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ به‌ شێوه‌یه‌كی فه‌رمی داوا له‌ كونسوڵخانه‌ی بێلارووس له‌ عێراق، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی پۆڵه‌ندا، نوێنه‌رایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ پۆڵه‌ندا و كونسوڵخانه‌ی عێراق له‌ پۆڵه‌ندا كراوه‌، به‌داخه‌وه‌ تا ئێستا نه‌ك وه‌ڵامێكی ئه‌رێنیان نه‌داوه‌ته‌وه‌، به‌ڵكو رێگه‌نه‌دراوه‌ هیچ رێكخراوێكی مرۆیی هاوكاری به‌و كۆچبه‌رانه‌ بگه‌یه‌نن.

ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی جه‌ختیكرده‌وه‌، له‌ سۆنگه‌ی به‌رپرسیارێتی‌ مرۆییه‌وه‌ داوا له‌ وڵاتان و رێكخراوه‌ مرۆییه‌ نێوده‌وڵەتییه‌كان ده‌كات هاوكار و هه‌ماهه‌نگ بن بۆ ئه‌وه‌ی پێكه‌وه‌ هاوكاری مرۆیی بۆ ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ دابین بكرێت و مه‌ینه‌تییه‌كانیان كه‌م بكه‌رێته‌وه‌، هه‌روه‌ها پێویسته‌ رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان جه‌خت له‌ پاراستی گیانی ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ بكه‌نه‌وه‌ و رێگه‌نه‌درێت مامه‌ڵه‌ی دوور له‌ یاسا و بنه‌ماكانی مافی مرۆڤیان له‌گه‌ڵدا بكرێت و به‌ زووترین كات رێگه‌چاره‌یه‌كی گونجاویان بۆ بدۆزرێته‌وه‌ و به‌پێی یاسا په‌ناگه‌یه‌كیان هه‌بێت تا پێداویستییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی ژیانیان پێ بگه‌یه‌نرێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه