Kurdistan Press - سەرۆک بارزانی پێشوازی لە گەورە راوێژکاری وەزارەتی بەرگری بریتانیا بۆ کاروباری ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا دەکات سەرۆک بارزانی پێشوازی لە گەورە راوێژکاری وەزارەتی بەرگری بریتانیا بۆ کاروباری ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا دەکات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە گەورە راوێژکاری وەزارەتی بەرگری بریتانیا بۆ کاروباری ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا دەکات

رۆژی دووشەممە ٨ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ لە سەلاحەددین ، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە سامی سمسن گەورە راوێژکاری وەزارەتی بەرگری بریتانیا بۆ کاروباری ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا و شاندێکی یاوەری کرد.
لە دیدارەکەدا کە دەیڤد ھەنت کونسوڵی بریتانیا لە ھەولێر ئامادەی بوو ، بارودۆخی سیاسی و ئەمنی عێراق و ناوچەکە و ھەڕەشەی تیرۆر تاوتوێ کران و ، رۆشنایی خرایە سەر دوایین پێشھاتە سیاسیەکانی عێراق بە تایبەت قۆناغی دوای ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق.
ھەر لەو دیدارەدا شاندی میوان جەختیان لەوە کردەوە کە بریتانیا وەک دۆستێکی بەھێزی ھەرێمی کوردستان و عێراق دەمێنێتەوە و ، پاڵپشتی وڵاتەکەیان بۆ چاکسازی لە ھێزی پێشمەرگەی کوردستان دووپات کردەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا