Kurdistan Press - کردنەوەى نۆڕینگەی تایبەت بە شێرپەنجەی مەمک و ئامێری شکاندنی بەردی گورچیلە و بەشی تاقیگەى بایەلۆژى دواى نۆژەنکردنەوەى لە نەخۆشخانەى ڕزگارى شارى هەولێر کردنەوەى نۆڕینگەی تایبەت بە شێرپەنجەی مەمک و ئامێری شکاندنی بەردی گورچیلە و بەشی تاقیگەى بایەلۆژى دواى نۆژەنکردنەوەى لە نەخۆشخانەى ڕزگارى شارى هەولێر | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کردنەوەى نۆڕینگەی تایبەت بە شێرپەنجەی مەمک و ئامێری شکاندنی بەردی گورچیلە و بەشی تاقیگەى بایەلۆژى دواى نۆژەنکردنەوەى لە نەخۆشخانەى ڕزگارى شارى هەولێر

کردنەوەى چەند بەشێکى گرنگ لە نەخۆشخانەى ڕزگارى
سەرلەبەیانى ئەمڕۆ دووشەمە 2021.11.8، ئامادەبوونمان لەڕێورەسمى کردنەوەى نۆڕینگەی تایبەت بە شێرپەنجەی مەمک و ئامێری شکاندنی بەردی گورچیلە و بەشی تاقیگەى بایەلۆژى دواى نۆژەنکردنەوەى لە نەخۆشخانەى ڕزگارى شارى هەولێر.
وێڕاى سوپاسمان بۆ وەزیر و وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێم، سوپاس بۆ کونسڵخانە و وەزارەتى دەرەوە و وەزارەتى بەرگرى ئەمریکا بەتایبەتى لە نۆژەنکردنەوەى تاقیگەى بایەلۆژى نەخۆشخانەکە، هەروەها بەبۆنەى کردنەوەى ئەم بەشانە، دەستخۆشى لە بەڕێوەبەرایەتى گشتى تەندروستیى هەولێر و پیرۆزبایش لە پزیشک و کارمەندانى نەخۆشخانەى ڕزگارى دەکەین.
نەخۆشخانەى ڕزگارى لەشارى هەولێر یەکێکە لەو شوێنە گشتیى و خزمەتگوزارییە گەورانەى کە ڕۆژانە خزمەت بە هاوڵاتییان و چارەسەرکردنى نەخۆشان دەگەێنێت، ئەمڕۆش کرانەوەى ئەم بەشانە لەو نەخۆشخانەیە یەکێکى ترە لەو هەنگاوانەى مەبەست لێى خزمەتکردنى زیاترى هاوڵاتییان و چارەسەرکردنی نەخۆشەکانیانە، بۆیە وەکو پاریزگاى هەولێر لەڕیگەى بەڕێوەبەرایەتى گشتیی تەندروستى هەولێر پشتیوانى لە هەر پڕۆژەیەکى خزمەتگوزراى تەندروستى دەکەین کە خزمەت بە باشترکردن و بەرەوپێشبردنى کەرتى تەندروستییە و دۆخى نەخۆشخانە و بنکە تەندروستییەکانى شارەکەمان بکات.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا