Kurdistan Press - سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ سەرۆکی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە کۆدەبێتەوە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ سەرۆکی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە کۆدەبێتەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ سەرۆکی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە کۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە 7ی نۆڤێمبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، لە گەڵ عەبدولرەحمان سدیق سەرۆکی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا ، سەرۆکی دەستەی پاراستنی ژینگە، کورتەیەکی لە کارو چالاکییەکانی دەستەکە خستەڕوو و ئاماژەی بە هەماهەنگیی لە گەڵ دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی حکومەت کرد.
سەرۆکی حکومەت، جەختی لە گرنگیی بایەخدان بە بابەتی ژینگەپارێزی کردەوە کە بەشێکی گرنگی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانە . دوووپاتیشی کردەوە کە حکومەت کار دەکات، بۆ پاراستنی ژینگە و پەرەپێدانی کولتووری ژینەپارێزی لە چوارچێوەی ستاندارە جیهانییەکان، بە مەبەستی بەشداریکردن لە هەڵمەتی جیهانیی کەمکردنەوەی گازە کاربۆنییەکان و حکومەتیش بۆ ئەم مەبەستە، هەنگاوی کردەیی ناوە، بە تایبەت لە بەکارهێنانەوەی ئەو گازانەی لە کێڵگەکانی نەوت دەسووتێنرێت و بەکار هێنانەوەیان بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا، هەروەها چارەسەرکردنی کێشەی زبڵ و خاشاک بە شێوەیەک، کە مەترسییەکانی لە سەر ژینگە کەم وسنووردار بێت. لە کۆتاییشدا جەخت لە بەهێزکردنی رێکارەکانی پاراستنی دارستانەکانی کوردستان کرایەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه