Kurdistan Press - سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە رێوڕەسمێکدا بەردی بناغەی قوتابخانەیەکی 18 پۆلی لە گوندی کۆری لە هەولێر دانا و گوتارێکی پێشکەش کرد سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە رێوڕەسمێکدا بەردی بناغەی قوتابخانەیەکی 18 پۆلی لە گوندی کۆری لە هەولێر دانا و گوتارێکی پێشکەش کرد | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە رێوڕەسمێکدا بەردی بناغەی قوتابخانەیەکی 18 پۆلی لە گوندی کۆری لە هەولێر دانا و گوتارێکی پێشکەش کرد

پوختەیەک لە گوتەکانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان:
• ئەمڕۆ لێرەین بۆ ئەوەی بەڵێنەكەی خۆمان جێبەجێ بكەین.
• پەیوەندیم كرد بە حكوومەتی عێراق بەڕێز مستەفا كازمی و داوام كرد لە بودجەی تەواری ئەگەر پێیان بكرێ یارمەتیی هەرێمی كوردستان بدەن وەكوو مافی ئەو خەڵكە، بەڵێنی پێدام ئەوانیش بە بڕێك پارە هاوكاریمان بكەن، بەڵام چاوەڕێی ئەوەمان نەكرد و هەر لەو كاتە من پارێزگاری هەولێر و وەزیری شارەوانی و بەڕێزانی دیكەی پەیوەندیدار بەو بابەتەم راسپارد.
• دروستكردنی ئەو قوتابخانەیە بەو شێوەیە بوو، لەسەر داوای ئەو خەڵكە كە پێویستە قوتابخانە دروست بكرێت، بەڵام هەر لەو وەختە زۆر لەو دڵسۆزانەی نیشتمانپەروەر لە كوردستان باسیان كرد و ئامادەییان نیشان دا كە ئێمە دەمانەوێ ئەگەر پێویست بێت یارمەتیتان بدەین، ئێمە داوامان كرد بۆ ئەوەی ئەم قوتابخانەیە دروست بكەن، بە سوپاسەوە ئەمڕۆ لێرەین بۆ ئەوەی بەردی بناغەی ئەم قوتابخانەیە دابنێین.
• ئەمە رۆحی خۆشەویستیی هاووڵاتییان و یارمەتیدانی یەكتر، بەهاناوەهاتن و دروستبوونی بڕوا و متمانەی بەینی هاووڵاتی و حكوومەت پێشان دەدات، ئەمە شتێكە پێویستە زیاتر كاری لەسەر بكەین بۆ ئەوەی نموونەیەكی جیاوازی حكومڕانی لە كوردستان پیشانی هەموو لایەك بدەین 
• هەموو پێكەوە یەك خەممان هەیە ئەو خەمەش خەمی نیشتمان و دانیشتوانی ئەو نیشتمانەیە. بەیەكەوە هاوكاریی یەكتر دەكەین بۆ ئەوەی وڵاتی خۆمان بنیاد بنێین و باشتری بكەین.
• لەم كابینەیە ئێمە زیاتر لە پەنجا قوتابخانەی نوێ هاتوونەتە خزمەت وەزارەتی پەروەردەوە كە 25 هەزار قوتابیی نوێ وەردەگرێت. 
• بڕیارمان لەسەر داوە بۆ دروستكردنی 23 باخچەی ساوایان و قوتابخانەی دیكە، هیوادارم بە زوویی لە هەموو پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكانی هەرێمی كوردستان تەواو ببن.
• هەر بەو بۆنەیەوە كە ئێمە نزیك دەبینەوە لە ساڵیادی كۆچی دوایی پارێزگاری خۆشەویستمان كاك فرسەت سۆفی، داوا لە وەزیری پەروەردە دەكەم یەكێك لەو قوتابخانانە بە ناوی كاك فرسەت بكات.
•  ئەمەش بۆ پێشاندانی سوپاس و تەقدیری هاووڵاتیان بۆ ئەو بەڕێزە جوانەمەرگە و هەروەها بۆ ئەوەی ئێمە وەكوو نواندنی وەفایەك بۆ ئەوانەی خزمەتی خەڵكی خۆیان دەكەن، پێشانیان بدەین.
• دوێنێ شەو هەوڵێكی ترسنۆكانە دراوە بۆ تیرۆركردنی بەڕێز سەرۆكوەزیرانی عێراق بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان، ئێمە بە توندترین شێوە ئەو ئەو هەوڵە تیرۆریستییانە سەركۆنە دەكەین، بە هەموو شێوەیەكیش پشتیوانیی خۆمان بۆ بەڕێز مستەفا كازمی بۆ چەسپاندن و پێشخستنی دیموكراسیەت و سەقامگیری لە وڵاتدا دووپات دەكەینەوە.
• ئەوانەی تائێستا پێیان نەكراوە یان ئامادە نەبوون، بڕۆن بۆ ئەوەی ڤاكسینی كۆرۆنا وەربگرن، بۆ ئەوەی خۆیان و كەسوكاریان بپارێزن.
• دەتوانین بە كوتانی خۆمان بە ڤاكسین، زیاتر خزمەتی خۆمان و وڵاتەكەمان بكەین.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه