Kurdistan Press - نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان:له‌ نزيكه‌وه‌ چاودێريى ڕووداو و پێشهاته‌كانى به‌غدا و خۆپيشاندانه‌كان و لێكه‌وته نه‌خوازراوه‌‌كانى ده‌كه‌ين نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان:له‌ نزيكه‌وه‌ چاودێريى ڕووداو و پێشهاته‌كانى به‌غدا و خۆپيشاندانه‌كان و لێكه‌وته نه‌خوازراوه‌‌كانى ده‌كه‌ين | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان:له‌ نزيكه‌وه‌ چاودێريى ڕووداو و پێشهاته‌كانى به‌غدا و خۆپيشاندانه‌كان و لێكه‌وته نه‌خوازراوه‌‌كانى ده‌كه‌ين

توندوتيژى و كه‌وتنه‌وه‌ى قوربانى، مايه‌ى داخ و نيگه‌رانييه‌ و مه‌ترسيى ئاڵۆزبوونى زياترى دۆخه‌كه‌ ده‌هێنێته‌ ئاراوه‌. وێڕاى سه‌ره‌خۆشى و هاوخه‌مى بۆ خانه‌واده‌ى قوربانييان، داوا له‌ هه‌موو لايه‌ك ده‌كه‌ين دان به‌ خۆياندا بگرن و كارێكى وا نه‌كرێت دۆخه‌كه‌ به‌ ئاقارێكى خراپتردا بڕوات.

ده‌ستوور و ياسا مافى خۆپيشاندان و ده‌ربڕينى ناڕه‌زايى به‌ شێوه‌يه‌كى مه‌ده‌نى و ئاشتيانه‌ ديارى كردوو‌ه‌ و ده‌يانپارێزێت، به‌ هه‌مان شێوه‌ ڕێگه‌ى له ئاڵۆزى و پشێوى و توندوتيژى گرتووه‌. داوا ده‌كه‌ين خۆپيشاندان و ناڕه‌زايى و مامه‌ڵه‌كرنيش له‌گه‌ڵياندا له‌ چوارچێوه‌ى ياسادا بێت و هه‌مووان ئارامى بپارێزن و ڕه‌چاوى به‌رژه‌وه‌نديى گشتيى وڵات بكه‌ن.

سه‌ركه‌وتنى پرۆسه‌ى ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردن، سه‌ركه‌وتنى عيراقه‌ و هه‌ر تانه‌ و سكاڵا و تێبينييه‌كيش له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كانى هه‌بێت، ده‌بێ به‌ ڕێكاره‌ ياسايييه‌كان يه‌كلايى بكرێنه‌وه‌. ده‌بێ هه‌موومان له‌ عيراق له‌ ئاستى به‌رپرسياريه‌تيى نيشتمانيدا بين و پێكه‌وه‌، يه‌كڕيز و ته‌با، ئاشتيانه‌ كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ين، ڕووبه‌ڕووى مه‌ترسييه‌كان به‌تايبه‌تى تيرۆر ببينه‌وه‌، ئارامى و ژیان و گوزە‌ران و خزمە‌تكردنی ھاووڵاتیيان ئامانجی سە‌رە‌كيی ھە‌مووان بێت.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا