Kurdistan Press - پەیامی پیرۆزبایی سەرۆک بارزانی بۆ سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی کوردستان پەیامی پیرۆزبایی سەرۆک بارزانی بۆ سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی کوردستان | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پەیامی پیرۆزبایی سەرۆک بارزانی بۆ سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی کوردستان

بەڕێز د.کاوە مەحمود سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی کوردستان

بەبۆنەی ھەڵبژاردنەوەی بەڕێزتان وەک سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی کوردستان و سەرکەوتنی حەفتەمین کۆنگرەی حزبەکەتان ، گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی ئێوەو سەرکردایەتی و ئەندام و لایەنگرانی حزبی شیوعی کوردستان دەکەم و ھیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.

وێڕای پێزانینم بۆ خەبات و قوربانیدانی حزبە تێکۆشەرەکەتان ، ھیوادارم لە قۆناغی داهاتووی ژیانی سیاسی گەلەکەماندا بەشداریتان کاراتربێت و لە خزمەتی پێشکەوتنی پڕۆسەی سیاسی ھەرێمی کوردستاندا بن.

مسعود بارزانی
٦ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢١

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه