Kurdistan Press - سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی نوێی تیمی ڵێکۆڵینەوەی نێودەولەتیی لە تاوانەکانی داعش ( یونیتاد) دەکات سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی نوێی تیمی ڵێکۆڵینەوەی نێودەولەتیی لە تاوانەکانی داعش ( یونیتاد) دەکات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی نوێی تیمی ڵێکۆڵینەوەی نێودەولەتیی لە تاوانەکانی داعش ( یونیتاد) دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە 3ی نۆڤێمبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە کریستیان ریتچەر، ڕاوێژکاری تایبەت و سەرۆکی نوێی تیمی ڵێکۆڵینەوەی نێودەولەتیی لە تاوانەکانی داعش (یونیتاد UNITAD) کرد. 
لە دیدارەکەدا سەرۆکی حکومەت، پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە سەرۆکی نوێی یونیتاد کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکانیدا. جەختیشی لە گرنگیی پاڵپشتی( یونیتاد) بۆ ھەوڵەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ دادگاییکردنی تاوانبارانی داعش کردەوە.
سەرۆکی نوێی تیمی یونیتاد، سوپاسی هاوکاری و هەماهەنگیی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی لە گەڵ تیمی لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی لە تاوانەکانی داعش کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا، ئاماژە بەوەدرا کە لە دوو ساڵی ڕابردوودا، حکومەتی ھەرێمی کوردستان، ھەزاران بەڵگەی تاوانەکانی تیرۆریستانی داعشی ڕادەستی تیمی یونیتاد کردووە و بەردەوامیش دەبێت لە ھەر ھەماھەنگییەکی پێویست لە گەڵ تیمەکە. 
دوایین ڕێکارە یاسایی و تەکنیكییەکانی دادگاییکردنی تاوانبارانی داعش  و ئەرشیڤکردنی تاوانەکانیان و بەدیجیتەڵکردنیان و پەرەپێدانی هەماهەنگیی نێوان دەسەڵاتی دادوەریی لە هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه