Kurdistan Press - سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بێلاروس لە عێراق دەکات سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بێلاروس لە عێراق دەکات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بێلاروس لە عێراق دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە 1ی نۆڤێمبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان،پێشوازی لە ڤیکتۆر ریباک باڵیۆزی بێلاروس لە عێراق کرد. 
لە دیدارەکەدا، پەرەپێدانی پەیوەندی دوو لایەنە و بارودۆخی پەنابەران لەو وڵاتە تاووتوێ کرا. 
هەردوولا جەختیان لە گرنگیی هەبوونی هەماهەنگیی و پەیوەندی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئەو هاووڵاتییانەی هەرێمی کوردستان کردەوە کە سەردانی وڵاتی بێلاروس دەکەن کە پێویستە بە پێی یاسا نێودەوڵەتییەکان مامەڵەیان لە گەڵ بکرێت، هەروەها ڕێگریش بکرێت لە سەفەر و کۆچکردنی نایاسایی .
باڵیۆزی بێلاروس، ئامادەیی تەواوی وڵاتەکەی، بۆ هەماهەنگییکردن و برەودان بە پەیوەندییەکان لە گەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی .

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه