Kurdistan Press - راگەیێندراوێک لە وەزارەتی پێشمەرگەوە راگەیێندراوێک لە وەزارەتی پێشمەرگەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

راگەیێندراوێک لە وەزارەتی پێشمەرگەوە

ئەمشەو ۳۰ ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢١، لە ئەنجامی پەلامارێكی ترسنۆكانەی تاریك پەرستان و تیرۆریستانی داعش بۆ سەر سەنگەرەكانی لیوای ۱۰ی پیادە لەسنووری شارۆچكەی پردێ، لەساتی راوەدوونان و بەرپەرچدانەوەی ئەو تیرۆریستانە، دوو پێشمەرگەی نەبەرد و ئازای سەر بە لیوای ۱۰ی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە بە ناوەكانی ( خالید حەمید ھەیاس، ئاکۆ کەریم قادر ) شەهید بوون.
پرسە و سەرخۆشیی خۆمان ئاراستەی خانەوادەو كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان دەكەین و هاوخەمی و هاوسۆزی خۆمان بۆ خانەوادەو هاوسەنگەرانی دووپات دەكەینەوە.
بەخەڵكی كوردستان رادەگەیێنین، وەك هەمیشە هێزی گیانفیدای پێشمەرگە لە ئامادەسازی و ئامادەباشی تەواودایە بۆ بەرگریكردن لەخاك و خەڵكی كوردستان.
لەكاتێكدا، چەندین جار هۆشداریمان داوە لەسەر خۆڕێكخستنەوەی شانە نوستوەكانی داعش و سەرهەڵدانەوەیان، بەم كارە چەپەڵ و ترسنۆكانەشیان ناگەنە هیچ ئامانجێك و بەبازووی هێزی پێشمەرگە ئەفسانەی سەرهەڵدانەوەشیان  پوچەڵ دەكەینەوە، ئەمەش بە هاوكاری و هەماهەنگی لەگەڵ هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ  و سوپای عێراق و هێزەكانی هاوپەیمانی نێوەدەوڵەتی دژ بەداعش.
نەمری بۆ شەهیدان
سەربەرزی بۆ خانەوادەكانیان
وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان
۳۰ی ۱٠ی  ٢٠٢١

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه