KurdistanPress...

CLOSE

سەرۆك بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی خوالێخۆشبوو عەریف دەروێش سندی دەكات

ئێوارەی ڕۆژی شەممە ٣٠ـی تشرینی یەكەمی ٢٠٢١ سەرۆك مەسعود بارزانی بە مەبەستی سەرەخۆشی بۆ كۆچی دوایی تێكۆشەر و پێشمەرگە و كەسایەتیی ناسراوی شاری زاخۆ عەریف دەروێش سندی، لەڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە سوار عەریف دەروێش سندی كوڕی خوالێخۆشبوو عەریف دەروێش سندی كرد.

لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا سەرۆك بارزانی پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی بە بنەماڵە و كەسوكار و هەڤاڵانی خوالێخۆشبوو عەریف دەروێش سندی گەیاند و هیوای سەبر و ئارامی بۆ خواستن و، بە بەرزی یادی پێشمەرگە و خەباتكار و عەریف دەروێش سندی كردەوە و، بە قارەمانێکی لەخوبوردە و دەستپاک و نیشتیمانپەروەر وەسفی کرد

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه