لە سنووری پارێزگای دھۆک ھەموو شەھیدانی شەڕی داعش لە وەرگرتنی زەوی سوودمەند بوون و پارێزگاری دھۆکیش بڕیاری دا خزمەتگوزاری بۆ زەویی شەھیدان لە ئاکرێ دابین بکرێت.
میللەت عسمەت، سکرتێری ڕۆژنامەوانیی پارێزگاری دھۆک، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لە چوارچێوەی پڕۆژەکانی خزمەتگوزاری لە سنووری پارێزگای دھۆکدا پارێزگاری دھۆک پڕۆژەیەکی نوێی لە سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانیی ئاکرێ ڕەوانەی جێبەجێکردن کرد، ئەویش دروستکردنی شەقامەکانی ئەو زەوییانەیە کە پێشتر بەسەر شەھیدانی شەڕی داعشدا دابەش کراون و خزمەتگوزارییان بۆ دابین دەکرێت.''
میللەت عسمەت گوتیشی: "پڕۆژەکە بۆ خزمەتکردنی زیاتری کەسوکاری شەھیدان لەلایەن حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە بە گوژمەی نزیکەی دوو ملیار دینار جێبەجێ دەکرێت.''
هەر لەم بارەیەوە، ژیان مستەفا، بەڕێوەبەری گشتیی شەھیدان و ئەنفالکراوانی دھۆک، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لە سنووری پارێزگای دھۆک لەلایەن حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە پارچەزەوی بۆ ھەموو شەھیدانی شەڕی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستانی داعش دابین کراوە و ھیچ شەھیدێکی شەڕی داعش نەماوە لە وەرگرتنی زەوی سوودمەند نەبووبێت.
وەڵام بدەوه