سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌م گوتانه‌ی له وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێك هاتوون، كه له دیداری میری ئاراسته‌ی كران، كه له شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو و له‌باره‌ی هه‌وڵه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌ت بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له ماوه‌ی دوو ساڵی ته‌مه‌نیدا، گوتی: كاتێك ئێمه ئه‌ركی ئه‌و كابینه‌یه‌مان له‌ئه‌ستۆ گرت، رامانگه‌یاند كه چاكسازی ده‌كه‌ین، كاتێكیش ئۆفیسم وه‌رگرت، رووبه‌ڕووی چه‌ندین ئالنگاری بووینه‌وه، له‌وانه‌ش: بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا و دابه‌زینی نرخی نه‌وت و داكه‌وتنی كه‌رتی بازرگانی و بزنس، وێڕای بوونی چه‌ندین كێشه‌ی ئه‌منی له ناوچه‌كه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو گرفتانه‌ش، ئێمه له هه‌وڵه‌كانمان بۆ چاكسازیكردن به‌رده‌وام بووین، هه‌رچه‌ند كارێكی ئاسان نه‌بوو.
مه‌سرور بارزانی: ئێمه له چاكسازیكردن توانیمان سه‌ركه‌وتوو بین و نه‌ك ته‌نها ئه‌و قۆناغه تێپه‌ڕێنین، به‌ڵكو توانیمان دۆخی هه‌رێمی كوردستانیش باشتر بكه‌ین.
مەسرور بارزانی : كاتێك ئێمه ئه‌ركی به‌ڕێوه‌بردنی حكومه‌تمان وه‌رگرت، به ملیۆنان دۆلار قه‌رزمان له‌سه‌ر بوون، كۆڤید-19 سه‌ریهه‌ڵدا، قه‌یرانێكی ئابووری خراپ هاته ئاراوه، له‌سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه بڕینی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقی فیدراڵه‌وه، پێشتریش گرفته‌كانی وه‌ك شه‌ڕی داعش و هاتنی دوو ملیۆن ئاواره و په‌نابه‌ر بۆ هه‌رێمی كوردستان، نه‌ناردنی بودجه‌ی هه‌رێم، له‌سه‌ر یه‌ك كه‌ڵه‌كه ببوون و هه‌موو ئه‌و كێشانه‌ی به چاره‌سه‌رنه‌كراوی بۆ كابینه‌ی نۆیه‌م مانه‌وه، ئه‌مه‌ش بارگرانییه‌كی گه‌وره بوو و ئه‌ركێكی قورسی له‌سه‌ر شانی ئێمه دانا.
مەسرور بارزانی: ته‌نها له ساڵی 2020 مووچه‌ی 6 مانگی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان نه‌درا، دواتر به‌غدا بڕی 383 ملیۆن دۆلاری كه وه‌ك به‌شێك له‌و بودجه‌یه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان دیاریكرابوو، خه‌رج كرد، پاره‌ی 6 مانگه‌كه‌ش كه حه‌رج نه‌كرا، بڕه‌كه‌ی بریتی بوو له 2 ملیار و 298 ملیۆن دۆلار.
مه‌سرور بارزانی: توانیمان له‌ڕێگه‌ی چاکسازییه‌وه داهاتی هه‌رێمی كوردستان زیاد بكه‌ین و خەرجیمان کەمکردەوە و ئابووری هه‌رێمی كورستانمان باشتر كرد و توانیمان هەموو مانگێك مووچەی فه‌رمانبه‌ران دابین بکەین.
مەسرور بارزانی : له هه‌وڵه‌كانمان بۆ هه‌مه‌جۆركردنی سه‌رچاوه دارایی و ئابوورییه‌كانمان به‌رده‌وامین و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا تا ئیستا چه‌ندین پڕۆژه‌ی گرنگی ئابووریمان جێبه‌جێ كردووه.
مەسرور بارزانی :توانیومانه تێچووی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با كه‌م بكه‌ینه‌وه و ژماره‌ی كاتژمێره‌كانی پێدانی كاره‌باش به هاووڵاتییان زیاد بكه‌ین.
مەسرور بارزانی: گرنگیمان به‌و كه‌رته داوه و ئێستا سایلۆکانی کوردستان دەتوانن ساڵانه 585 هەزار تۆن گەنم لە جوتیاران وەربگرن و حكومه‌ت چه‌ندین ژێرخانی به‌هێزی بۆ خۆراك جێبه‌جێكردووه، دەمانەوێت هانی جوتیاران بدەین بۆ زیادکردنی بەرهەمەکانیان، و سەردانەکانم بۆ دەرەوە کارمان بۆ دۆزینەوەی بازاڕی بەرهەمە ناوخۆییەکانان کردووە و روو له جوتیاران جه‌ختی كرده‌وه، نابێت جوتیارانمان ترسیان له بەبازاڕکردنی بەرهەمەکانیان هەبێت، چونكه کاردەکەین بۆ هەناردەکردنی بەرهەمە ناوخۆییەکان.
مەسرۆر بارزانی : 147 پرۆژە لە کابینەی نۆیەم بە زیاتر لە 8 ملیار دۆلار له سه‌رجه‌م كه‌رته جیاوازه‌كاندا جێبەجێکراون، رەزامەندی بە 714 پرۆژەی کەرتی تایبەت دراوە، 1100 کیلۆمەتر شەقام قیرتاو کراون، 154 پرۆژەی جیاواز لە شارەوانییەکان جیبەجێکراون، کار بۆ تەواوکردنی 21 بەنداو دەکەین، كه دروستكردنیان پێویستی به 32 ملیار دیناره.
مه‌سرور بارزانی جارێكی دیكه رۆشنایی خسته‌وه سه‌ر رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له هه‌رێمی كوردستان و گوتی: گەندەڵی بەرێژەیەکی بەرچاو کەمبووەتەوە بە پێداگیرییەوە کار بۆ لە رەگەوە دەرهێنانی گەندەڵی دەکەم.
مەسرور بارزانی : پلانمان هەیە بۆ بەرزکردنەوەی زیاتری ئاستی بەرهەمهێنانی گازی سروشتی، هەوڵ دەدەین زۆرینەی داهاتی سامانە سروشتییەکان بۆ خزمەتی خەڵك بەکاربهێنین، هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا کاردەکەین بۆ پەرەپێدانی پێترۆکیماوییەکان و بەگوێرەی یاسا و دەستوور مامەڵە لەگەڵ سامانە سروشتییەکان دەکەین.
مه‌سرور بارزانی: داعش هێشتا هەڕەشەیەکی سەرەکییە بۆسەر ئاسایشی کوردستان و عێراق و ناوچەکە به گشتی و داعش لێکەوتە و بەرهمهاتووی دۆخێکی خراپە و وه‌ك جه‌ختی كرده‌وه، نادادپەروەی و نایەکسانی و هەژاری داعشیان دروستکردووە، به‌ڵام وه‌ك پێداگیری له‌سه‌ر كرد، کاردەکەین بۆ پڕکردنەوەی بۆشاییە ئەمنییەکان لە ناوچە کوردستانییەکانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش دوو لیوا بۆ پاراستنی ئه‌و ناوچانه دروست ده‌كرێن و بەهەماهەنگی لەگەڵ بەغدا، هەوڵی پڕکردنەوەی بۆشایی ئەمنی دەدەین.
وەڵام بدەوه