ئهمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێز مەسرۆر بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشواز کرد له بەڕێز تۆبياس ليندنهر وهزيرى دهوڵهت له وهزارهتى دهرهوهى ئهڵمانيا و شاندێكى ياوهرى.
وهزيرى دهوڵهت له وهزارهتى دهرهوهى ئهڵمانيا، کورتەیەکی دەربارەی ئامانجی سەردانەکەی بۆ هەرێمی کوردستان خستەڕوو، ئاماژەی بە پەیوەندیی بەهێزی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەڵمانیا کرد و خواستی وڵاتەکەشی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێم لە هەموو بوارەکاندا دەربڕی، بە تایبەتی لە بواری ئابووری و ئاڵوگۆڕی بارزگانی. هەروەها باسی لەوەش کرد کە بڕیارە شاندێکی باڵای وەبەرهێنەر و خاوەنکار و بازرگانانی ئەڵمانی لە ماوەی داهاتوودا، سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن بە مەبەستی برەودان بە پەیوەندیی دوولایەنە.
سەرۆک وەزیران، مەسرۆر بارزانی، سوپاسی ئەڵمانیای کرد بۆ پشتیوانیی بەردەوامی لە هەرێمی کوردستان، بەتایبەتی لە شەڕی دژی تیرۆر و لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش، پێزانینی هەرێمی کوردستانيشمان بۆ پەرلەمانی ئەڵمانیا دەربڕی بۆ بەجێنۆساید ناساندنى كۆمهڵكوژيى ئێزدييان.
هەروەها سوپاسی ئەڵمانیای کرد بۆ پشتیوانیکردنی
چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم، بەتایبەتی لە بواری بەدیجیتەڵکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان.
تەوەرێکی سەرەکی کۆبوونەوەکەمان، تایبەت بوو بە پەیوەندیی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرال. لەمبارەیەوە، خواستی هەرێمی کوردستانمان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بە شێوەیەکی بنەڕەتی و لە سەر بنەمای دەستوور دووپات کردەوە و ئاماژەمان بەوە دا، کە دوا بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵ بۆ ڕێگەگرتن لە ناردنی بەشێک لە شایستە داراییەکان بۆ هەرێمی کوردستان، هەوڵێکی دیکەی ناڕەوای ئەم دادگایەیە، بۆ تێکدانی ئەو دەرفەتە نوێیەی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و ئەو کەشە ئەرێنیەیە کە لە دوا سەردانی شاندی باڵای حکومەت بۆ بەغدا دروست بوو. بەپێی ڕێککەوتنی لایەنەکانی پێکهێنەری حکومەت و کارنامەی کابینەی نوێی عێراقيش.
پێویستە لە ماوەی شەش مانگدا لە دوای دەستبەکاربوونی حکومەتی عێراق، هەردوو پڕۆژە دادگای باڵای فیدراڵ و ئەنجومەنی ئیتیحادی دەربچن. چونکە هەنگاو و ڕەفتارەکانی ئێستای دادگای فیدراڵ، بە داخەوە کێشە دروستکردنە لە بەردەم گەیشتن بە ڕێککەوتن و چارەسەركردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ.
گرنگیی جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شنگال و دەرچوونی میلیشیا و هێزە چەکدارە نایاساییەکان و ئاساییکردنەوەی بارودۆخی ناوچەکە و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ شوێنەکانیان ، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو کە باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق بەڕێز مارتن ییگەر ئامادەی بوو.
وەڵام بدەوه