Kurdistan Press - پەیامێكى یاسایی لە ئەنجوومەنی دادوەری هەرێمی كوردستان بۆ عێراق پەیامێكى یاسایی لە ئەنجوومەنی دادوەری هەرێمی كوردستان بۆ عێراق | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پەیامێكى یاسایی لە ئەنجوومەنی دادوەری هەرێمی كوردستان بۆ عێراق

په‌یامێك له‌ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ بڕیاری دادگای فیدراڵی

دادگای باڵای فیدراڵی عێراق بڕیاری داوه‌ به‌ نادروستی ناردنی ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی كه‌ له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستور و یاساكان و هه‌روه‌ها رێكه‌وتنه‌كانی ‌نێوان  حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدراڵی، پێویست بوو بۆ هه‌رێم بنێردرێت. 

ئه‌م بڕیاره‌ هیچ خزمه‌ت به‌ سه‌قامگیری و ئارامی له‌ عێراقدا ناكات، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌، له‌دژی ئه‌و هه‌وڵ و كۆششانه‌یه‌ كه‌ له‌ ساڵی رابردوو، عێراقی له‌ قه‌یرانێكی سه‌خت ده‌رباز كرد بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ و له‌كاتێكیشدایه‌ كه‌ پێشڤه‌چونێكی باش له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵیدا هه‌یه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و گرفته‌كانی رابردوو. 

ئێمه‌ پێشتریش بۆچوونی خۆمان راگه‌یاندووه‌ كه‌ دادگای فیدراڵی ئێستای عێراق ناده‌ستورییه‌و پێویسته‌ پێداچوونه‌وه‌ به‌ پێكهاته‌ی ئه‌و دادگایه‌دا بكرێت، ئه‌ویش به‌رێگه‌ی یاسایه‌كی نوێ كه‌ به‌پێی حوكمه‌كانی ده‌ستور بێت به‌ تایبه‌ت حوكمه‌كانی ماده‌ی 92 كه‌ به‌ روونی باس له‌ میكانیزمه‌كانی دامه‌زراندنی دادگای فیدراڵی ده‌كات. 

ناكرێت له‌ قۆناغێكی هه‌ستیاری وه‌ك ئێستای عێراقدا، دادگای باڵای فیدرالی به‌ چاوی زۆرینه‌و كه‌مینه‌ بڕیار بدات و جیاوازی له‌نێوان پێكهاته‌كانی عێراقدا بكات به‌ تایبه‌ت بابه‌تی موچه‌و قوتی خه‌ڵك كه‌ ده‌بێت دوور بێت له‌ هه‌ر گوشارو ده‌ستێوه‌ردانێكی سیاسی یان به‌ناو یاسایی. لێره‌دا داوا له‌ هه‌موو لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌ین له‌شوێنی ئاڵۆزتركردنی كێشه‌و گرفته‌كان، به‌دوای چاره‌سه‌ریی ده‌ستوری و یاساییدا بگه‌ڕێن و له‌ هه‌موویان گرنگتر داڕشتنی یاسایه‌كی نوێ بۆ پێكهێنانی دادگای فیدراڵی كه‌ تێیدا مافی هه‌موو لایه‌نێك به‌ بێ ره‌چاوكردنی زۆرینه‌ یان كه‌مینه‌ پارێزراو بێت و ناوه‌ڕۆكی ده‌ستوری ساڵی 2005، كه‌ هه‌موو گه‌لانی عێراق ده‌نگیان پێداوه‌ جێبه‌جێ بكرێت.

دادوه‌ر

عبدالجبار عزیز حسن

سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان

26/1/2023

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه