ئاراس جەبار شارەزای بواری کەشناسی دواین زانیاری و پێشبینیەکان لەسەر ھاتنی شەپۆلێکی بەفر و بارانبارین بڵاوکردەوە و نوسیویەتی:-
سەرەتا کاتەکانی درەنگی ئەمشەو تا بەرەبەیانی سبەی ھەینی ٢٧-١-٢٠٢٣ بۆ ماوەیەکی کورت ئەگەری بارینی نمە باران و بەفرێکی کەم ئەبێت لەناوچەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە ، لە نیوەرۆی رۆژی شەمەوە ٢٨-١-٢٠٢٣ کاریگەری شەپۆلێکی بارانبارین لە دەریای ناوەراستەوە بۆ سەرناوچەکانمان درێژ ئەبێتەوە سەرەتاش لە سنوری پارێزگای دھۆکەوە دەستپێدەکات و کاتەکانی شەو بە شێوەی پچر پچر کاریگەری بۆ سەر تەواوی ناوچەکان ئەبێت بەرێژەی کەم بۆ مامناوەند ئەگەری باران ئەبێت لەگەڵ بارینی بەفر لەناوچە شاخاوییە سنوریەکاندا لەبەرەبەیانی رۆژی یەکشەمەدا ٢٩-١ کاریگەری لاواز ئەبێت و ئاسمانی ناوچەکە بە نیمچە ھەور بۆ ھەوری تەواو ئەمێنێتەوە .
لەرۆژانی دووشەمە و سێشەمەی ناوەراستی ھەفتە کاریگەری ئەم نزمەپاڵەپەستۆیە چالاکتر ئەبێت بۆ سەرجەم ناوچەکان بارانی مامناوەندی بەردەوام و ھەندێک کاتیش لێزمە باران بە ھەورە تریشقە و با بەخێرای ١٥ تا ٣٠کم/س لەگەڵیدا چالاک ئەبێت لەگەڵ بارینی بەفرێکی چر لەسەر ناوچە شاخاویە سنوریەکان ، لەرۆژی چوارشەمەوە ١-٢ کاریگەری ئەم نزمەپاڵەپەستۆیە لاواز ئەبێت و بەلاوازی تا کۆتای ھەفتە کاریگەریەکانی ئەمێنێتەوە ، پلەکانی گەرماش بەشێوەیەکی گشتی لەم ماوەی ھەفتەی ئایندەدا ناجێگیر ئەبێت بەگوێرەی کات و ناوچەکان بەرز و نزمی بەخۆیەوە ئەبینێت .
وەڵام بدەوه