وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، چەند بڕیارێكی بۆ ئەو ئۆتۆمبێلە تاكسییانە دەركرد كە كەوتوونەتە دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان.
ئەمڕۆ چوارشەم 25ـی كانوونی دووەم، لە فەرمانێكی رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستاندا هاتووە، بەمەبەستی تەواوكردنی پڕۆژەی لێدانی لۆگۆ لە تاكسی بۆ شارەكان ئەو بڕیارانە دەرچوون.
لە بڕیارەكاندا هاتووە، پێدانی لۆگۆی تاكسی بۆ ئەو شوفێرانەی لە دەرەوەی شارەكانی هەرێمی كوردستانن، پێش دەرچوونی ئەو بڕیارە تاكسییان هەبێت.
لە بڕیارەكەدا ئەوەیش هاتووە، پێدانی لۆگۆی تاكسی بۆ ئەو شوفێرانەی دانیشتووی هەرێمی كوردستانن كە بەڵگەنامەی فەرمییان هەیە، پشتگیریی موختار و ئاسایشی گەڕەك كە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی شارەكان هاوكاریان دەبن.
ئەوەیش باس كراوە، مووچەخۆر مووچەی لە ملیۆنێك دینار كەمتر بێت، لۆگۆی پێ دەدرێ تا كاری تاكسی بكات، ئەوەیش بەمەرجی ئەوەی ساڵانە پێش نوێكردنەوەی مۆڵەتی لۆگۆكەی، نووسراوی فەرمی دواین مووچەی بهێنێت.
لە خاڵی كۆتاییدا هاتووە، مۆڵەت و لۆگۆ دەدرێ بەو شوفێرانەی تاكسی بەهەر هۆكارێك هاتوونەتە هەرێمی كوردستان تا 15ـی تەمووزی ئەمساڵ.
وەڵام بدەوه