Kurdistan Press - ئاگادارییەکی گرینگ لە هاتووچۆی هەولێرەوە بۆ شۆفێران ئاگادارییەکی گرینگ لە هاتووچۆی هەولێرەوە بۆ شۆفێران | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئاگادارییەکی گرینگ لە هاتووچۆی هەولێرەوە بۆ شۆفێران

هاتووچۆی هەولێر بە مەبەستی نەهێشتنی جەنجاڵی و قەرەباڵخی شار چەند ڕێکارێک دەگرێتەبەر، ڕایگەیاندووە کە هەر شوفێرێک ئۆتۆمبێلەکەی لەو شوێنانە پارک بکات کە هێمای قەدەغەی پارکینگ هەبێت، سزا دەدرێت و دەستبەسەر ئۆتۆمبێلەکەشیدا دەگیرێت.

فازڵ حاجی گوتەبێژی هاتووچۆی هەولێر ڕایگەیاند: بەمەبەستی نەهێشتنی جەنجاڵی و قەرەباڵغی لەشەقامەکانی ناوشار، بەتایبەتی شەقامەکانی(60مەتری،30 مەتری، پزیشکان، 40مەتری لای بازاڕی لەنگە، شێخی چۆڵی، سوڵتان موزەفەر، ناو سەنتەری شار و لای پارکی شار و بەردەم ناوچەی پیشەسازی باکور)، شوفێران ئاگادار دەکەینەوە کەوا لەهەر شوێنێک هێماکانی قەدەغەکردنی پارکینگیان بینی، یان پۆلیسی هاتووچۆ بەئاماژە پێی گوتن کە قەدەغەیە پارک بکەن، نابێت ئوتومبێلەکانیان پارک بکەن.

گوتەبێژی هاتووچۆ ئاماژەی بەوەش داوە کە بەپێچەوانەوە جگە لە سزای 30 هەزار دینار ئۆتۆمبێلەکانیان بە کرێنی هاتووچۆ بار دەکرێت و دەستی بەسەردا دەگیرێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه