Kurdistan Press - وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان : ئەو مامۆستایانەی کاتی خانەنشینییان هاتووە وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان : ئەو مامۆستایانەی کاتی خانەنشینییان هاتووە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان : ئەو مامۆستایانەی کاتی خانەنشینییان هاتووە

بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئەو مامۆستایانەی کاتی خانەنشینییان هاتووە و وانەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی دەڵێنەوە، جارێ خانەنشین ناکرێن و ماوەکەیان بۆ درێژ دەکرێتەوە، بریکاری وەزارەتی پەروەردەش دەڵێ، لە پێناو پرۆسەی خوێندن و تەواوکردنی پرۆگرامی خوێندندا ئەو بڕیارە دراوە.

بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، کە واژۆی وەزیری پەروەردەی لەسەرە، ڕاگەیەندراوە: "ئاماژە بە فەرمانی ئەنجومەنی وەزیران بڕیارمان دا بە درێژکردنەوەی ماوەی خزمەت تا 1/7/2023 بۆ ئەو مامۆستایانەی وانەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی دەڵێنەوە و وادەی خانەنشینبوونیان دەکەوێتە پێش ئەو رێککەوتە".

لای خۆشیەوە، بریکاری وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، دکتۆر سەیوان فەرەج، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "بڕیارەکە لە بەرژەوەندیی پرۆسەی خوێندن و قوتابیان و تەواوکردنی پرۆگرام دراوە، لەبەر ئەوەی پۆلی 12ی ئامادەیی هەستیارە و پێویستە پرۆگرام تەواو بکەن، چونکە ئێستا ئەو مامۆستایانەی کاتی خانەنشینیشیان هاتووە، وانە دەڵێنەوە، بۆیە زۆر پێویستە کە ئەو بڕیارە دراوە و لە پێناو پرۆسەی خوێندن و قوتابیاندایە".

د. سەیوان گوتیشی، ئەو مامۆستایانە هەرچەند بن، بڕیارەکە دەیانگرێتەوە کە کاتی خانەنشینیان هاتووە و وانەکانی 12ی ئامادەیی دەڵێنەوە.

فەرەج باسی لەوەش کرد: "لەبارەی پڕکردنەوەی شوێنی ئەو مامۆستایانە دوای خانەنشینبوونیان، ئەوە ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری لێ دەدات و ئێمە بە وانەبێژان بۆشاییەکان پڕ دەکەینەوە و گرفتی کەمیی مامۆستامان نییە

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه