سوپای عێراق ههڵیكوتایه سهر گوندی پهلكانه لە سنووری پارێزگای کەرکووک و رێگری له جووتیاره كوردهكانی ئهو گونده دهكات زهوییهكانیان بهكاربهێنن.
بەپێی زانیارییەکان ئەمرۆ یهكشهممه 22/1/2023، جارێكی دیكه هێزەکانی سوپای عێراق هەڵیانکوتایە سهر گوندی پهلكانه سەر بە ناحیەی سەرگەڕان لە قەزای دووبز لە سنووری پارێزگای كهركووك و رێگرییان له جووتیاره كوردهكانی ئهو گونده کردووە کە زهوییهكانیان بهكاربهێنن.
هەر بەپێی زانیارییەکان ئێستا گوندی پەلکانە بەهێزێکی زۆر سەربازی دەورەدراوە.
ئەمە لە کاتێکدایە چەند رۆژێک پێش ئێستا هێزێکی سەربازی عێراق جووتیارانی سنورەكەیان ئاگادارکردبووەوە كە نابێت زەوییەكانیان بۆ كشتوكاڵكردن بەكاربهێنن بەپێچەوانەوە تووشی سزا دەبنەوە.
لە سنووری ناحیەی سەرگەڕان لە قەزای دووبزی سەر بە کەرکووک 12 گوندی کورد هەیە کە عەرەبی هاوردە هەوڵی داگیرکردنی زەوی و موڵکەکانیان دەدەن، کێشەی زەویوزاری ئەو سنوورە بۆ ساڵانی دەیەی حەفتای سەدەی رابردوو دەگەڕێتەوە کە بە زەبری هێز و لەلایەن ڕژیمی بەعسەوە کورد لەو ناوچەیە دەرکران و عەرەبی ناوچەکانی دیکە هێنراونەتەوە ئەو شوێنە و بەڵگەنامەی سەختیان بۆ دروست کراوە، هەرچەند ئەو عەرەبانە لە ساڵی 2003وە قەرەبوو کراونەتەوە و گەڕاونەتەوە شوێنی خۆیان، بەڵام جارێکی دیکە هێزە ئەمنییە عێراقییەکان هەوڵی دەرپەڕاندنی کورد لەو ناوچەیە دەدەن.
وەڵام بدەوه