لە دیدارەکە دا کە ئیت دوڤال بەرپرسی نووسینگەی کاروباری باڵیۆزخانەی کەنەدا لە هەولێر ئامادە بوو، بیروڕا لە بارەی پڕۆسەی سیاسیی عێراق و بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن و قۆناغی دوای هەڵبژاردن ئالوگۆڕکرا.
هەر لەو کۆبوونەوەیە دا سەرۆک بارزانی جەختی لەوە کردەوە کە سەرکەوتنی پڕۆسەی سیاسی لە عێراق بەندە بە بەهێزبوونی دیموکراسی و جێبەجێکردنی شەراکەت و ڕێزگرتن لە مافی هەموو پێکهاتەکانی عێراق.
لە درێژەی ئەو دانیشتنەدا هەردوولا جەختیان لەسەر پەیوەندییەکان و دۆستایەتیی نێوان گەلی کوردستان و گەلی کەنەدا کردەوە.
وەڵام بدەوه