KurdistanPress...

CLOSE

ئەمڕۆ لە سەلاحەدین سەرۆک بارزانی پێشوازی لە بریسۆن ڕیچاردسۆن باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق وشاندی یاوەری کرد

لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسی عێراق و بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و قۆناغی دوای ھەڵبژاردن تاوتوێ کران.

ھەر لەو کۆبوونەوەیەدا ھەردولا پڕۆسەی ھەڵبژاردنیان بە سەرکەوتوو وەسف کرد و ھیوای ئەوەیان خواست کە ئەنجامەکانی ھەڵبژاردن ببێتە دەستپێکی قۆناغی تازە کە تێیدا سەقامگیری سیاسی بێتەدی و بەرژەوەندی گشتی و خواستی ھاوڵاتیان و دەنگدەران جێبەجێ بکرێ.

لە بەشێکی تری ئەو دیدارەدا باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق پاڵپشتی وڵاتەکەی بۆ ھەرێمی کوردستان و چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە، و ھەروەھا ھەماھەنگی نێوان ھێزی پێشمەرگەی کوردستان و ھێزە عێراقییەکان دووپات کردەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه