Kurdistan Press - سەرەتای مانگی ئاییندە شەپۆلێكی چڕی بارانبارین سەرتاسەری ناوچەكان دەگرێتەوە سەرەتای مانگی ئاییندە شەپۆلێكی چڕی بارانبارین سەرتاسەری ناوچەكان دەگرێتەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سەرەتای مانگی ئاییندە شەپۆلێكی چڕی بارانبارین سەرتاسەری ناوچەكان دەگرێتەوە

ئاراس جەبار، شارەزای بواری كەشناسی دەڵێت: گۆرانكارییەكان دڵخۆشكەرن و بەگوێرەی پێشبینیەكانیش ئەگەری زۆرە لە كۆتاییەكانی ئەم مانگە بۆ سەرەتای مانگی ئایندە ، شەپۆلێكی چڕی بارانبارین سەرتاسەری ناوچەكانمان بگرێتەوە، كە ماوەیەكی زۆرە بەتایبەت لە ناوچەكانی وڵاتی توركیا و سنوری ناوچەكانی پارێزگای دھۆك و ھەولێر كەشێكی وشك باڵادەستە . دەشڵێت: بە ویستی خودا ئەم شەپۆلە نزیكە لەجێگیربوون و پێشبینی بارانێكی باش دەكرێت لەگەڵ بارینی بەفرێكی زۆریش لەناوچە شاخاویەكاندا ئەگەریش ھەیە بۆ بارینی بەفر لە سەنتەری ھەندێ لەشارەكاندا بەڵام ماوەكەی دوورە تا ئێستا لەم بارەیەوە دۆخەكە ڕوون نییە.  كەشی 48 كاتژمێری داهاتووی شارەكانی هەرێمی كوردستانیش بەم شێوەیە پێشبینیكراوە... ئەمڕۆ  17- 1- 2023 كەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت.   پلەكانی گەرما/ نزیك دەبێتەوە لە تۆماركراوی رۆژی پێشوو. خێرای با / 5 – 15  كم/س.  ئاراستەی با / باكوری خۆرهەڵات مەودای بینین / 8 - 10 كم  پلەكانی گەرما / لەسەرنەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە سبەی  18- 1- 2023 كەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت. پلەكانی گەرما/ نزیك دەبێتەوە لە تۆماركراوی رۆژی پێشوو. خێرای با / 5 – 15  كم/س.  ئاراستەی با / باكوری خۆرئاوا مەودای بینین / 8 - 10 كم بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی : هەولێر : 16  سلێمانی : 14 دهۆك : 16 كەركوك : 17 هەڵەبجە : 14 زاخۆ : 16 سۆران : 14 گەرمیان : 19 بەشی پێشبینی / 17- 1- 2023

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه