سبەى ڕۆژی شەممە شەپۆلێکى باران بارین هەندێک لە ناوچەکانى ڕۆژهەڵاتى عێراق دەگرێتەوە, لە ئەنجامى کاریگەرى ئەم شەپۆلە ئاسمانى هەرێم هەورى تەواو دەبێت لە گەڵ ئەگەرى دەست پێکردنى بارینى نمە باران لە کاتەکانى نێوەڕۆدا لە ناوچەکانى گەرمیان و کەرکووک و هەڵەبجە وە لە کاتەکانى ئێوارەو و شەودا شەپۆلی باران بارینەکە درێژ دەبێتەوە پارێزگای سلێمانیش دەگرێتەوە وە پێشبینیش دەکرێ لە شەودا ڕێژەیەکى زیاتر باران لەو ناوچانە ببارێ.
بۆ پارێزگای هەولێر پێشبینى دەکرى ئاسمان هەورى تەواو بێت لە گەڵ ئەگەرى کەمێک نمە بارانى بچڕبچڕ.
بەڵام بۆ پارێزگای دهۆک تەنها ئاسمان هەورى تەواو دەبێت و پێشبینى باران بارین نیە.
بەفر لە ناوچە شاخاویەکانى رؤژهەڵات و باکورى ڕۆژهەڵاتى هەرێم دەبارێت و پلەکانى گەرما زیاتر نزم دەبنەوە.
ئەم شەپۆلە پێشبینى دەکرێ بە شێوەى بچڕ بچڕ تا دوای نیوە شەوى شەممە بەردوام بێت بەتایبەت لە ناوچەکانى گەرمیان و ڕۆژهەڵاتى هەرێم.
وەڵام بدەوه