بەپەلە... زانا عەبدولڕەحمان قایمقامی پێنجوێن دەستی لەکار کێشایەوە
زانا عەبدولڕەحمان لە نامەى دەست لەکارکێشانەوەکەیدا دەڵێت:
ماوەی زیاتر لە (٨) هەشت ساڵە ئەمانەتی بەرپرسیارێتی پۆستی قائیمقامییەتی قەزای پێنجوێن لەسەر شانمە و نێوانی خۆم و خودای گەورە بۆ یەک ساتیش خیانەت و کەمتەرخەمیم لە کارەکەمدا نەکردووە و پۆستی قائیمقامییەتیم بۆ بەرژەوەندی تایبەتیم بەکارنەهێناوە.
هەمیشە پاڵپشت و داکۆکیکاری مافەکانی هاووڵاتییانی خۆشەویستی قەزاکەم بووم و لەخۆشی و ناخۆشییاندا بەشدار بووم.
زیاتر لە ماوەی سێ ڕۆژە بەشێکی زۆری هاووڵاتییانی خۆشەویستی قەزاکەم لەسەر جادەن و داوای چاککردنی بارودۆخی کارەبا دەکەن بەڵام تا ئێستا بێ وەڵام ماوینەتەوە و کێشەکەمان بۆ چارەسەر نەکراوە سەرەڕای ئەوەی دەیان جار لە دەرگای لایەنە پەیوەندیدارەکانمان داوە.
وەک بەرپرسێک کە هەستی بەرپرسیارێتیم هەیە لەبەردەم خودای گەورە و ئەمانەتی بەرپرسیارێتیم لەسەر شانە بەرامبەر بە خەڵکی سنووری قەزای پێنجوێن دەست بەرداری پۆستی قائیمقامییەتی قەزای پێنجوێن دەبم .
وەک دەربڕینی ناڕەزایەتی و بەدەمەوە نەهاتن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و دابین نەکردنی خزمەتگوزارییەکانی سنووری قەزای پێنجوێن.
داوای لێبوردن لەخودای لێبووردە و میهرەبان و پاشان خەڵکی خۆشەویستی سنووری قەزای پێنجوێن دەکەم لە هەر کەموکورتییەک لە کاروبارمدا هەبووبێت.
وەڵام بدەوه