ئەمڕۆ پێنجشەممە 12/1/2022 لە گەڕەكی بەركێوی قەزای سەیدسادق كرێكارێك لە كاتی كاركرندا كەوتە ناو بیرێكەوە و بە هۆیەوە گیانی لەدەست دا.
تەها ئەحمەد، بەرپرسی بەشی ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی قەزای سەیدسادق، هەواڵەكەی پشتڕاست كردەوە و ڕایگەیاند: ''پیاوێك كە كاری كرێكاری دەكات كەوتووەتە ناو بیرێكەوە، بیرەكەش قووڵە، ئەویش کە بریندار بووە، نەیتوانیوە بێتە دەرەوە و خۆی ڕزگار بكات.''
گوتیشی: ''سەرەنجام پیاوەكە بەهۆی سەختیی برینەكەیەوە گیانی لەدەست دا و قوربانیەكە كاری هەڵكەندن و لێدانی بیر بووە و ساڵانێكی زۆرە سەرقاڵی ئەو كارەیە.''
بەپێی زانیارییەكان قوربانییەكە ناوی ''عەلی نەجم''ـە و دوای ڕووداوەكە تەرمەكەی دەرهێنراوە و ڕەوانەی نەخۆشخانە كراوە.
وەڵام بدەوه