Kurdistan Press - ناوی 616 زیندانیكراو و گیراوی سیاسی بۆ مووچەی بەردەوام ڕاگەیەنرا ناوی 616 زیندانیكراو و گیراوی سیاسی بۆ مووچەی بەردەوام ڕاگەیەنرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ناوی 616 زیندانیكراو و گیراوی سیاسی بۆ مووچەی بەردەوام ڕاگەیەنرا

وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان لیستێکی تری زیندانییانی سیاسی بۆ مینحە (موچەی)ی بەردەوام ڕائەگەیەنێت.

لیستی ناوی  ئەو زیندانیکراو و گیراوی سیاسیانەی کە منحەی مانگانەی بەردەوامیان بۆ خەرج دەکرێت. 

 ئاماژە بە فەرمانی وەزاریمان  ژمارە (۷٥) 
لەرێکەوتی۱۲ / ۱ /۲۰۲۳ تایبەت بە خەرجکردنی منحەی (٦۱٦ ) زیندانیکراو و گیراوی سیاسی و  کە هیچ موچەی تریان نییە  ، بەپێی یاسای چاکسازی ووردبینی و پێداچوونەوە و پاککردنەوە لە دۆسییەکانیان کراوە، سەردانی بەرێوەبەرایەتی کاروباری زیندانیە سیاسیەکان بکەن بە مەبەستی تەواوکردنی رێکارەکانی وەرگرتنی منحەی مانگانەیان.

بەڕەچاوکردنی ئەم خاڵانە : 

۱ـ ئەو بەرێزانەی کە ڕێکارەکانی بایۆمەتری و بەڵێننامەیان تەواو نەکردووە، يان پێويستيان به شاهید هەیە بەڵێننامەی شاهیدەكان تەواو بكەن دوای تەواوکردنیان، سەردانی بانکی ناوبراو بکەن.

۲ـ ئەو زیندانییە سیاسیانە کۆچی دواییان کردوە ، وارسەکانیان ڕێکارەکانی بەرێوەبەرایەتی کاروباری زیندانییە سیاسییەکان تایبەت بە یاسای خانەنشینی بەرکار تەواو بکەن، بۆ وەرگرتنی منحەکەیان.

٣- ئه وانەی لەم لیستەدا ناویان هاتووە و موچەى تريان هەيه لەماوەی یەک مانگدا ئاگادارى بەڕێوەبەرایەتی كاروبارى زيندانيیە سياسيیەكان بكەن كەمنحەى زيندانى سياسى وەرناگرن و موچەکەی تریان هەڵدەبژێرن.

 

بۆ بینینی لیستی ناوه‌كان كلیك لەسەر ئەم لینكە بكە ..

کلیک لێرە بکە

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه