قەڵادزێ: بریندارێک گەیەندرایە نەخۆشخانە
کەمێک پێش ئێستا بریندارێک بەناوی ( هـ . م . ح ) ڕەگەزی نێر، لەدایک بووی ساڵی 2002، پیشەی کاسب، دانیشتووی قەڵادزێ گەڕەکی ڕاپەڕین گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ کە شوێنەواری 2 چەقو بەسەر جەستەیەوە هەیە.
بەوتەی خۆی " لەگەڕەکی ڕاپەڕین لەسەر فول لایت کەسێک بەچەقۆ هێرشی کردۆتەسەر و بەسەختی برینداری کردووە و لەلایەن دوو هاوڕێی گەیەندراوەتە نەخۆشخانە " بەهۆی سەختی برینەکەشیەوە بەڕێکرا بۆ سلێمانی.
چەند خولەکێک دوای ڕووداوەکە تۆمەتبارەکە لەلایەن هێزەکانی پۆلیسی فریاکەوتن و مکافحە دەستگیرکرا، پەڕاوی لێکۆڵینەوەش بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین
ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکان
وەڵام بدەوه